ئازا پرێس
لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، قەوارەو لیستەکان هەریەکە و بەشێوازی جۆراوجۆر هەوڵەدەن لیست و کاندیدەکانیان بناسێنن. رەیان کلدانیش لەکاتی ناساندنی هەرسێ کاندیدی قەوارەکەی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کەوا بڕیارە لە ٢٠-١٠ ئەنجامبدرێت، بەزمانی عەرەبی و هەڕەشە ئامێزەوە وتاری دەدا.
رەیان کلدانی لەبەردەم راگەیاندنی مایکی تەلەفزیۆنی ئەلئەول١ هەڕەشەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەی بارزانیەکان دەکات و دەڵێت:
دوای هەڵبژاردن حەق و حیساب دەکەین، ئەو پارەیەیی لە بەغداوە دێت بۆ فەمانبەران، پارتی بۆ دروستکردنی میدیای زەبەلاحی حیزبی بەکاری دێنێت.
لەبەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت: وەک دەبینن ئەو پیلانانەی کە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتی، مەرامیانە لەپێگەی ئێمە و یەکێتی بدەن.
کلدانی زیاتر راوەستە لەسەر دزینی ئەو پارەی لەبەغداوە دێت دەکات و دەڵێت:
دەبینن ئەو پارە زۆرەی کە بەملیاران دەخملێنرێت، تەرخانی دەکەن بۆ دروست کردن و دامەزراندنی چەندین کەناڵی میدیای کەسەر بە پارتین. ئەو پارانە پێویست بوو لەلایەن ئەو حیزبەوە تەرخانبکرێت بۆ مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. ئەوکات دەمانبینی یەک هەژار لە کوردستان نەدەما، لەگەڵ بێکاری دەتوانرا هەموو کێشەکان چارەسەر بکرابوونایە.
کلدانی پەیامەکەی روو لەخەڵکەو دەڵێت: بۆیە هیوادارم خەڵک هۆشیاربێ بەرانبەر ئەو پیلانانەی پارتی.
رەیان کلدانی لەکۆتایدا زیاتر راوەستە لەسەر ئەو پارە زۆرە دەکات کە دێتە هەولێر و دەڵێت:
پارەیەکی زۆر لە بودجەی گشتی عێراق لە بەغدا دەنێردرێت بۆ هەولێر، بەڵام پارتی ئەو پارەیەیی تەرخانکردووە بۆ دامەزراندنی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی و دروست کردنی لۆبی لە دەرەوەی وڵات لە دژی ئێمە و یەکێتی.
جێگەی ئاماژەیە بزووتنەوەی بابلیون جاری یەکەمە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە سێ کاندید لە هەرسێ بازنەی (دهۆک، هەولێر و سلێمانی) لە نەتەوەیی ئاشووری و رەیان کلدانی سەرۆکایەتی قەوارەکەیان دەکات. لەئێستا بابلیون خاوەن ئەندامی ئەنجومەنە لە هەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک، ئەوەش دەزانرێ کە هاوپەیمانێکی سەرەکی یەکێتییە لە ئەنجومەنی پارێزگاکان.