ئازا پرێس
مەحمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنی کوژرانی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانی، سێ رۆژ ماتەمینی لە سەرتاسەری عێراق راگەیان.
جێگەی ئاماژەیە موقتدا سەدریش هەر بەهەمان بۆنەوە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
لە پەرلەمانی عێراقیش لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا بەشێک لە پەرلەمانتارا دەستیان بەگریان کردووە.
جێگەی ئاماژەیە دوێنێ ٢٧-٩-٢٠٢٤ حەسەن نەسروڵا و بەشێک لە بەرپرسانی حیزبەکەی و لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لوبنان کوژران.
بەگوێرەی زانیاریەکان لەم هێرشە ئاسمانیەدا تائێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون.
بەشێک لە وێستگەکانی ژیانی حەسەن نەسروڵا بەمشێوەیی خوارەوەیە:
حەسەن نەسروڵڵا:
-لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٦٠
-تیرۆر کراوە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
-سەرکردەیەکی سیاسی لوبنانی بوو کە لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ەوە پاش ئەوی عەباس موسەوی لەلایەن ھێزەکانی بەرگری ئیسرائیلەوە تیرۆر کرا وەک سێیەمین سکرتێری گشتی حزبوڵلا کاری دەکرد.
-لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لەماوەی ھێرشەکانی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بۆ سەر لوبنان حەسەن نەسروڵڵا بە بۆردوومانێکی ئیسرائیلی لە گەڕەکی باشووری بەیرووت تیرۆرکرا.