ئازا پرێس:
سەرەڕای ناڕەزای کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا چیا و نما و داخستنی دەرگای گردەکە بە بلۆکی چیمەنتۆ، میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ٢٨-٩-٢٠٢٤(لە هۆڵی یانەی كۆمەڵایەتی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی) لە مەڕاسیمێكدا پڕۆسەی رادەستكردنی ئەرکی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن عومەر سەید عەلی بۆ دانا ئەحمەد مەجید بەڕێوەچوو، پرۆسەكە لەسەربنەمای نوسراوی فەرمی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کە لە 18ـى ئەیلول دەرکراوە ئەنجامدرا.
چاودێران دەڵێن، ئاراستەی عومەر و دانا دەیانەوێ بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنبێ، بەڵام ئاراستەی کوڕانی نەوشێروان کە کەمینەن، نایانەوێ گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنبێ، بۆیە کۆسپ و تەگەرە دەخەنە بەردەم دانانی رێکخەری گشتی.
دانا ئەحمەد مەجید پارێزگاری پێشووی سلێمانی، ماوەی چەند ساڵێک بوو لەدەرەوەی وڵات بوو، لەسەر داوای بەشێک لەسەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕاوەتەوە بۆ راپەڕاندنی ئەرکی رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە.