ئازا پرێس
ئەمڕۆ ئێوارە ٢٩-٩-٢٠٢٤ بافڵ تاڵەبانی لەیاریگەی نەورۆز لە شاری سلێمانی، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفرەوان، دەرکەوتە بەردەم ئەندام و لایەنگرانی. بافڵ وەک بەردەوام بە گوتارە گەرموگوڕەکەی جۆشی دابووە لایەنگرانی، رووی رەخنەکانیشی لە رکابەرە سەرەکیەکەی بوو کە پارتیە،
خاڵە سەرەکیەکانی گوتاری بافڵ تاڵەبانی بەمشێوەیە بوو؛
١- پارتی ١٧ ساڵ و نیوە بەتەنها دەسەڵاتە.
٢- ئێستا پارتی تووشی نەخۆشیەکانی ئێمەی رابردوو بووە لەنێوان ئامۆزاکان.
٣- من دەزانم شەڕی ئامۆزاکان چۆن حەل دەکرێ.
٤- یەکێتی لە رابردوو تووشی زۆر کێشە هات، نەخۆش بوون و مردنی مام جەلال، نەخۆش کەوتنی کاک کۆسرەت و هێرۆخان، ناکۆکی ناوخۆی.
٥- ئێستا یەکێتی یەک دەست و یەک بڕیارە بۆیە تاقیمان بکەنەوە و تەنها نیو سعاتی رۆژی دەنگدانم لە ئێوە دەوێ.
٦- لەدەرەوەی دابونەریت و ئەخلاقی کوردەواری لە هەولێر شاری شوێنی خراپە هەیە، ئەگەر ئەوان شۆفەڵیان نییە بۆ خراپ کردنی من هەمە.
٧- ئەوەی دەیڵێم زاپ خودێ جێبەجێی دەکەم.
٨- مودیر عام لۆمارێ.
٩- پارتی خاکی کوردستانی فرۆشتۆتە دەوڵەتێک کە باوەڕی بەکورد نییە،
خاک فرۆش لۆمارێ.