چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
تیرۆری حەسەن نەسروڵا و خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی هەرێمەکە

تیرۆری حەسەن نەسروڵا و خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی هەرێمەکە

ئه‌یلول 30, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

دڵشاد هەورامی

لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ، دەوڵەتی ئێسرائیل دوو تیرۆری گەورەی، دژی حەماس و حیزبوڵا ئەنجام دا. تیرۆری ئیسماعیل هەنییە لە تاران و ئێستاش حەسەن نەسروڵا لە لوبنان، ئەمە پێمان ئەڵێت، رۆژهەڵاتی ناوین پێیناوەتە قۆناخێکی نوێ کە دەبێ خوێندنەوەی تایبەتمان بۆی هەبێت.

ساڵی ٢٠٠١ کاتێک بە بیانووی تەقاندنەوەی تاوەرەکانی ناوەندی بازرگانی نیۆیۆرک، ئەمریکا بە ناوی پرۆسەی ئازادی، عێراقی داگیر کرد و لە سەر ناوی (سیستەمی نوێ) دەستی کرد بە دیزاین کردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوین. ئەوان باش دەیانزانی کە سنوورەکانی دەوڵەت – نەتەوە، لە بەرانبەر بازاری ئازاد گرفتێکی گەورەیە. لە سەر ئەم بنەمایە بە داڕشتنی سیستەمی نیۆلیبرالیزم دەستیان پێکرد و کۆمەڵگەیان خستە بەر دەستی سیستەمی سەرمایەداری، دەوڵەتیش بووە پاسەوانی سەرمایەدارەکان. بەم جۆرە بچووک کردنەوە دەوڵەت، نەبووە هۆکاری گەورەبوونی کۆمەڵگە؛ بە پێچەوانەوە بە رێگەی دەوڵەت، دەست و لاقی کۆمەڵگەیان لە بەرانبەر سیستەمی سەرمایەداری بەستوەتەوە. ئەمە سەرەتای شەڕ و ئاڵۆزی ماڵوێرانکەر بوو لەم چارەکە سەدەی رابردوو. سیستەمی سەرمایەداری، هەوڵیداوە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوی لە بەها مەعنەویەکانی داماڵێت و لە سەر ناوی دیموکراسی هاوردە، لە بەرانبەر ئەو پێشکەوتنانەی کە لە هەرێمەکە دەبێ رووی دابویە بۆتە کۆسپ. بە دڵنیایەوە ئەم سیاسەتە بووە هۆکاری پەرەسەندنی فەندامینتالیسمی ئاینی و لە هەمان کاتدا پەرەسەندنی فاشیزمی نەژادی. لە لایێکەوە ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی وەک حەماس و حیزبوڵا هەوڵیانداوە، ناکۆکی مەزهەبی و ئایینی لە پێناو بەرژوەندی خۆیان بەکاربێنن. لە دیوەکەی دیکەشی (ژۆن تورک) کە ئێستا دەوڵەتی تورکیا بە سەرکردایەتی ئەردۆغان و باخچەلی  و ئيسرائیل لە نێۆ دەستی راستڕەوکان و بە پێشەنگایەتی نەتانیاهۆ جەڵەوەی فاشیزمیان لە دەست گرتووە. ئەم دوو هێزە وەک دەزانین لە سەر دەستی هەمان ئەو هێزە جیهانیانە دروست بوونە.

 دوای رووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی، ئەو گرووپە پێنج کەسیەی کە بە ناوی ئیتحاد و تەرقی کۆمەڵەیێکیان ساز کرد و دوایی بووە بناغەی دامەزراندنی دەوڵەت – نەتەوەی تورکیا، لە هەمانکاتدا خۆیان وەکو نیۆعوسمانی پێناسە کرد. ئەم گرووپە کە خۆیان وەکو خوێندکارانی کۆلیژی پزشکی شەڕ دەناساند، بریەتی بوون لە، ئیبراهیم تەمۆ بە رەگەز ئەلبانی، محەممەد رەشید خەڵکی قەفقاز و عەبدوڵا جەودەت و ئەسحاق سکوتی کورد بوون.

تەلعەت پاشا، جەمال پاشا و ئەنوەر پاشا کە کۆمەڵەی ئازادی عوسمانیان دامەزراند هەرسێکیان لە یەهودیەکانی سالانیک بوون. ئەم کۆمەڵەیە کۆبوونەوەکانی خۆیان لە نێو لێژنەکانی فرامانسۆری بەرێوە دەبرد، هەروەها هەنگاوی  سەرەتایی بۆ کردنەوەی دەرگایێک بوون کە رێکخراوەی زایۆنی یەهودیەکان بتوانن پەیمانی بلفۆر کە ئامانجی دروست کردنی دەوڵەتێکی یەهودی بوو لە فەلەستین جێبەجێ بکەن.

دیسان گرنگە بزانین یەکەم دەوڵەتی یەهودی دوای ئەو هەموو پەرتەوازەیە لە لایەن تورکە خەزەریەکان پێکهات کە دەکەوتە قەراخەکانی دەریای خەزەر، ئێستاش بێ هۆ نییە کە پەیوەندیێکی توند و تۆڵ لە نێوان دەوڵەتی ئازەربایجان و ئیسرائیلدا هەیە.

ئەردۆغان ساڵانی پێشتر، نەخشەی رۆژئاوای کوردستانی، لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیشانی هەموواندا. وەکو ناوەندی مەترسیدار پێناسەی کردن بە جۆرێک دوای ئەوە، هێرشی هێنایە سەر عەفرین  و بە ئاگر و ئاسن داگیری کرد، ئێستاش رۆژ نییە تاوانی شەڕ ئەنجام نەدات. نەتانیاهۆش بە هەمان شێوە، لە تەلاری رێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک نەخشەیێکی نیشاندا کە سووریا، عێراق و ئێرانی وەکو سێ وڵاتی رەش و تۆقێنەر پێناسە دەکات. هەروەها چەن رۆژ پێشتر، باسی دیزانی نوێی رۆژهەڵاتی ناوینی دەکرد. بە پێی تەورات نیشتمانی بەڵێن پێدراو دەکاتە سێگۆشەی چەمی نیل- دجلە و فرات – دەشتی حەڕان. لەم بوارەوەدا  پەیوەندیێکی تۆند و تۆڵ لە نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل و تورکیادا هەیە. زۆرێک پێیان وایە ئەردۆغان وەک خەلیفەی ئیسلام نوێنەرایەتی موسڵمانان دەکات، بەڵام باشترە بزانین ئیسلامی سیاسی کە ئیخوانیەکان بەشێکی گرنگی ئەو یەکەیەن، هەڵقوڵاوی بیرۆکەی ماسۆنیەتە و جەمالەدین ئەسەد ئابادی کە پێشەنگایەتی دەکرد بۆ خۆی ئەندامی نوێنەرایەتی لێژنەی فەراماسیۆنی لەندەن لە میسر بوو کە دواتر بە رێگەی ‌‌حەسەن ئەلبەنا و سەید قوتب پەرەی سەند.

لەم بوارەدا نابێ لە دیاردەی (دۆنمە) کە لە سەردەمی عوسمانیەکان سەریهەڵدا بێئاگا بین. دۆنمە بەو یەهودیانە دەترا کە خۆیان وەکو موسڵمان نیشاندەدا و بەر رێگەی عوسمانییەکان خەریکی پیادە کردنی پلانەکانی خۆیان بوون لەنێو جیهانی ئیسلام. جاوید بەگ لەو دۆنمە بەناوبانگانەی نێو دەوڵەتی عوسمانی بوو، دواتریش ٢٩\١٠\١٩٢٤ نوێنەرانی پەرلەمان کە زۆرینەیان دۆنمە بوون(فەتحی بەگ، عیسمەت پاشا، کەمالەدین و …) تەنیا بەشێکن لە ڕيکخراوی ماسۆنی کە تورکیای نوێیان دامەزراند.

تورکەکان وەکو یەهودیەکان لە سەر بنەمای نەژادپەرەستی بە تەمای پێشخستنی پرۆژەی تورانیزمن  )لە روانگەی سیاسیەوە، تورانیزم پرۆژەیێکی ناسیۆنالیستە، تورکەکانە بۆ یەکخستەنەوەی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە تورکەکان تێدا دەژین. کەسانێکی وەکو زەیا گۆک ئاڵپ و ئەنوەر پاشا لە ژێر ناوی “توران چیلیک” یان یەکێتی تورکەکان، کاریان بۆ کردوەو و ئەمڕۆیش ئەکەپە-مەهەپە بە سەرکردایەتی ئەردۆغان هەمان کار دەکەن).

گرنگە لەوە تێبگەین ئەو هێرشانەی کە ئێستا لە هەر یەک لەو هێزانەی دەیکەنە سەر یەکدی، بەواتای کرانەوەی دیموکراسی نییە. ئەمە سەرەتای هەژموونی فاشیزمی نەژادیە کە بە هاوپەیمانی دەوڵەتی تورکیا و ئیسرائیل پەرەدەستێنێ.

لە سەردەمی نوێدا بە باڵادەستی تەکنەلۆژی، شەڕەکان چوونەتە قۆناخی دیکەوە. هەوڵ دەدرێ داخوازی رەوای کۆمەڵگە پەراوێز بخرێت و دەوڵەت هەژموونی خۆی دەسەپێنێت کە خزمەت بە بەرژوەندی سەرمایە دەکات. وەک دەزانین دەوڵەتی تورکیا بە وێنەی ئيسرائیل، پرسی کوردی بەرەوە رەوتێکی سەربازی بردووەو هەوڵدەدات لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنیکی شەڕ و بن پێخستنی  نرخەکانی مرۆڤایەتی و بەبێ لە بەرچاوگرتنی پرەنسیبی ئەخلاقی مافی رەوای گەلی کورد پێشيل دەکات. ئەم بابەتە بە هەمان شێواز سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دەوڵەتی ئيسرائیل بە هەمان نەفەس لەگەڵ پرسی فەلەستین هەڵسوکەت دەکات.

ئەوانەی کە لایەنگری لە دۆزی فەلەستین دەکەن، بۆ خۆیان بوونەتە بەشێک لە بەبنبەست گەیشتنی ئەو پرسە. بە جۆرێک کە لە پرسی گەلێک بۆ دابینکردنی مافەکانی خۆی، بووتە بابەتی ململانێی نێوان هێزە هەژموونگەراکان. بەهەمان شێواز رێکخراوەی زایۆنی هەوڵ دەدات تراژیدیای کۆمەڵکوژی و پەرتەوازەکردنی جووەکان بە درێژایی مێژوو، بکاتە هەلێک بۆ داسەپاندنی هەژموونی خۆی لە ئاستی جیهان و ناوچەکە. دەوڵەتی ئێرانیش بەهەمان شێواز، دۆزی فەلەستینی بە هەمان مەبەستە بەکاردێنێ.

دەبێ بزانرێ، بێ چارەسەری دیموکراتی کە لە سەربنەمای پێکەوە ژیانی ئازادانەی گەلان راوەستابێت، چارەسەری پرسی کورد و فەلەستین مومکین نییە. لەوانەیە ئەمڕۆ هەندێک لەبەر رەوتی توندئاژۆی دەوڵەتی ئێران، بەو هێرشانەی ئيسرائیل بۆ سەر ‌حزبوڵا و حەماس، پێیانوایە لە کرانەوەی سیاسی نزیک بوونەتەوە، بەڵام دەبێ لەوە تێبگەین کە ئیسرائیل بە سەرکردایەتی نەتانیاهۆ، هەوڵ دەدات دەسەڵاتی خۆی بە سەر ناوچەکەدا بەرفرەوان بکات و ئەم پیلانەیشی بەهاوکاری دەوڵەتی تورکیا پێک دێنێ. تێکچوونی هاوسەنگی هێزەکان بە واتای دیموکراسی نایێت، ئەوەی کە دەتوانێت لە هەرێمەکە ئارامی و دیموکراسی بەرقەرار بکات، پێشخستنی سیاسەتێک لە دەرەوی ئەو دوو جەمسەرەیە، کە پاڵ ئەدا بە کۆمەڵگەوە و لە سەر بنەمای پێکەوە ژیان بۆ چارەسەری و رەواندنەوەی تووندوتیژی ئاینی، تایفی و قەومی کار دەکات.

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

بافڵ تاڵەبانی: پارتی خاک فرۆشە

بابەتی دواتر

سوپاسالاری عێراق لەگەڵ فەرماندەی یەكە جیاوازەكانی سوپا كۆبووەتەوە

editor

بابەتی دواتر
سوپاسالاری عێراق لەگەڵ فەرماندەی یەكە جیاوازەكانی سوپا كۆبووەتەوە

سوپاسالاری عێراق لەگەڵ فەرماندەی یەكە جیاوازەكانی سوپا كۆبووەتەوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?