ئازا پرێس
سبەینێ ٤٠ رۆژ بەسەر تیرۆر کردنی هەردوو رۆژنامەنوس “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین”، تێدەپەرێت، بڕیارە مەراسیمێکى تایبەت لە شارى سلێمانى بۆ چلەى ئەو دوو رۆژنامەنوسە بەڕێوە بچێت.
رۆژی ٢٣ی ئاب لە هێرشێكی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا دوور لە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان، تیمێكی میدیایی كۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی لە سنووری شارۆچكەی سەیدسادق بوونە ئامانج هێرشە نامرۆڤانەکانیان و هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین تیرۆر کران و ڕۆژنامەنووس ڕێبین بەكریش بریندار بوو.
دەوڵەتی تورکیا بەئاشکرا تیرۆری رۆژنامەنوسەکانی لە ئەستۆگرت و وەک ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوی دەزگای بەدناوی میتی بەناوکرد.
بڕیارە سبەینێ دوانیوەڕۆى چوارشەممە ٢-١٠-٢٠٢٤، لە نووسینگەی کۆمپانیای چەتر لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی رۆژنامەنووسانی تیرۆر کراو “گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین”، بەڕێوەبچێت.