چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
چاکتان نەکرد خوا چاکتان بۆ نەکا

چاکتان نەکرد خوا چاکتان بۆ نەکا

تشرینی یه‌كه‌م 6, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

جوتیار رەشید

ئەوەی چاکە نەکات خواش چاکی بۆ ناهێنێ، هەمیشە نەنکم وای دەگوت کاتێ خراپەکارێک توشی بەڵایەک دەبوو.

لە کاتێکدا هەرێمە گەورەکەی دەوروبەرمان خراوەتە سەر ئاگر، پڕۆژەیەکی جیهانی لەم ناوچەیە لە جێبەجێکردندایە، کۆمەڵێک حیزب لە هەرێمی کوردستان لە ناوخۆیاندا پێشبرکێ و هەندێ جاریش شەڕیانە لەسەر چەند کورسیەکی پارلەمان .

شەڕ لەسەر کورسی چ پارلەمانێکیش؟

ئەو پارلەمانەی ساڵی ١٩٩٩٦ پارتی دەبابەی سەدامی هێنایەوە سەری و هیچ کام لەو حیزبانە نەیانتوانی پارێزگاری لێبکەین!

هەر ئەو پارلەمانەی ساڵی٢٠١٥ دوو چەکداری پارتی لە بازگەی هەولێر نەیانهێشت سەرۆکی پارلەمانەکەی نەک بگەڕێتەوە پارلەمان، بەڵکو بشچێتە ناو هەولێرو دەرگای پارلەمانیشیان داخست.

زۆرینەی ئەو حیزب و گروپانەی ئێستا شەڕیانە لەسەر کورسیەکانی، ئەوساش حیزب بوون و کورسیشیان لە پارلەمان هەبوو، کەسیشیان بوێری پارێزگاریان نەک لە کۆی پارلەمان تەنانەت لە کورسیە مسۆگەرەکانی خۆشیان نەکرد.

ئێستا ئەو حیزبەی دەرگای پارلەمانی قوفڵد و ئەو حیزبانەش بوێریان نەبوو پارێزگاری لە پارلەمان بکەن، وەک یەک شەڕ لەسەر کورسیەکانی دەکەن؟!

دواتر

خەڵک پارلەمانێکی بۆچیە نەتوانێ باڵەخانەکەی خۆی بپارێزێ! لە مەترسی دەرەکیش نا لە هێزێکی ناوخۆیی بەشدار لە پارلەمان!

پارلەمانێک نەتوانێ لەسەر داگیرکاری سوپای وڵاتێکی دراوسێ کۆبونەوەیەک ئەنجام بدا؟!

خەڵک مافی هەیە پرسیار بکا، کاتێ وەڵامی دەست ناکەوێ گومان دەکا، ئەرێ بۆچی وادەی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پارلەمان چەندین جار دواخرا؟

بۆچی کاتی هەڵبژاردن خرایە ئەو کاتەی ناوچەکە بوەتە یەک پارچە ئاگر؟!

تۆ بڵێی ئەوە ڕێکەوت بێ؟

یان

پێشوەخت پیلان بۆ دانراوبێ؟

ئایا چەندین جار دواخستنی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا هیچ دەزگایەکی شەرعی لە هەرێم نەماوبوو، دووبارەکردنەوەی سیناریۆی ڕیفراندۆم نییە کە نیوەی خاکی هەرێممان لەسەردانا؟

تۆ بڵێی پاڵنانی ڕۆژی هەڵبژاردن بۆ ئەو سەروبەندەی کۆی ناوچە بوەتە بەرمیلێک باڕوت و لەهەر چرکەیەکدا لە تەقینەوەدایە، بۆ لەدەستدانی نیوەکەی تری خاکی هەرێم نەبێ؟

پرسیار و گومان دوو باشترین هۆکاری بەدواداگەڕانی ڕاستیەکانن؛

تۆ بڵێی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بڕیار دروستکەران و بڕیاردەرانی هەرێم، ئەوەندە بێ ئاگابن لەوەی لە ناوچەکە و جیهان چی دەگوزەرێ؟

تۆ بڵێی دەرکیان بە مەترسی ئەو بۆشاییە یاساییەی هەرێم نەکردبێ؟

یان

لەوپەڕی بەئاگاییەوە هاوشێوەی ڕیفراندۆم، هەڵبژاردنی پارلەمانیشیان دواخست بۆ ئێستا؟

باشە؛

باوایدابنێین خۆیان بێ ئاگان، ئەی هاوار و دادی ئەو هەموو ڕۆشنبیر و نووسەر و سیاسیانەی هەرێمی کوردستان، ئەی ئەو هەموو ئامۆژگاریەیی ناوەندە هەرێمی و جیهانیەکان؟

ئەی ئەو هەموو ئامۆژگاری و هەڕەشانەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان؟!

کورد لە دێر زەمانەوە گوتویەتی، مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە، بەڵام کەسێک دەزانێ مانگەشەوە کە لە ژوورەکەی بێتە دەرەوە بۆ ئەوەی مانگ ببینێ.

ئایا ئەم فۆڕمە لە حیزب و پارلەمان و دەسەڵاتەی هەبووە لە ڕابوردودا و ئەوەش کە بەو خۆ دووبارەکردنەوە دێتە ئاراوە، دەتوانێ لەو مەترسیە گەورە ناوخۆی و دەرەکیانە بمانپارێزێ؟

گوتویانە دەستنیشانکردنی نەخۆشی نیوەی چارەسەرە.

دەیان ساڵە ئێمە بە نەخۆشی ناوخۆوە دەتلێینەوە و بەو لاشە نەخۆش و لاوازەمانەوە دەمانەوێ ڕوبەڕوی مەترسیە دەرەکیەکان ببینەوە!

ڕەوشی ناوخۆمان لەدوای ڕاپەڕین؛

ڕەوشی دەسەڵاتداریمان لەدوای نوسینەوەی دەستوری هەمیشەی عێراق و چەسپاندنی مافەکانمان لەو دەستورەدا ڕوونتر بۆی ئاشکرا کردین نەخۆشیەکەمان چییە؟

ئەو نەخۆشیەیی نەڕاپەڕین نە دەستور چارەسەریان نەکرد.

بۆ؟ چونکە ماکەکانی لە فۆڕمی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و ئەقڵیەتی دەسەڵاتداریان لە دەسەڵاتی هەرێمدایە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاوازتر و بێ هێزترمان دەکات، هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن، کابینەی حکومەت لەدوای کابینە، پێگەی هەرێم لاوازتر و مەترسیەکانی سەر قەوارە دەستوریەکەی گەورەتر دەبن.؟!

بۆیە هەموو ئاماژە و پێنوێنەکان پێمان دەڵێن؛ هەڵبژاردنی ئەم جارەش جگە لە خۆدووبارەکردنەوەکانی ڕابووردوو دەرەنجامێکی تری لێناکەوێتەوە.

لەوەش زیاتر هێشتا مەترسی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە ئارادایە هەتا ڕۆژی دەنگدان، یان پشێوی نانەوە لە ڕۆژی دەنگدان و لە بنکەکانی دەنگدان هەتا ئەو ڕادەیەی کۆمسیۆن ناچاری داخستنی سندوقەکانی دەنگدان بکەن. ئەگەر ئەوەشیان بۆنەکرێ بەدڵنیاییەوە لەسەر پێکهێنانی کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێم ڕێکناکەون. ئەو بانگەشە توندەی لە ئێستادا دەیبینین لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتیشدا دەیبینین. دواجار بە دووری نازانم هەرکار بەدەرەنجامەکانی هەڵبژاردن نەکرێت، ئەوەش دەمانخاتە بەردەم دوو ئەگەر:-

١-مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، هەردوو حیزبی سەرەکی پارتی و یەکێتی، لەدوای ماوەیەکی زۆر لە دانوستاندنی توند بگەنە فۆرمێکی نوێ لە ڕێککەوتن و دابەشکاری دەسەڵات و پۆستەکانی حکومەتی هەرێم، هەرچەندە ئەوە ئەگەرێکی لاوازە، ئەگەر سەرۆکی یەکێتی لەسەر ئەو سیاسەتەی ئێستای بەردەوام بێ لە دوای هەڵبژاردنیش.

یان

٢-ئەمریکیەکان هەمان تەجروبەی پێکهێنانی حکومەتی ناوەند لە بەغدا لە هەولێریش دووبارە بکەنەوە، کەسێک لەدەرەوەی هەردوو حیزب وەک سەرۆکی حکومەت بەسەر هەردوو حیزبدا بسەپێنن. هاوشێوەی محمد شیاع سودانی، من ئەم ئەگەرەیان بە نزیکتر دەزانم.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ڕەوشە ئاوارتەی لە ناوچەکە هاتوەتە ئاراوە، گۆڕانکاری لە فۆڕمی دەسەڵاتداری هەرێمدا بوەتە ئەمری واقع، بەپێچەوانەی ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێم چاوەڕوانی دەکەن، گۆڕانکاریەکە بە ئاراستەیەک دەبێ هەرێم و عێراق بخاتەوە سەر ئەو ستراتیجەی ئەمریکیەکان ساڵی ٢٠٠٥ لەدوای نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق بە ناوەند و هەرێمیان گوت کە لەم دێڕەدا خۆیدەبینێتەوە:

(هەرێمێکی بەهێزمان دەوێت، لە چوارچێوەی عێراقێکی بەهێزدا)

ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

١٠ رۆژ لە بانگەشەی هەڵبژاردن و پەیامە شۆکهێنەرەکان

بابەتی دواتر

مقاومەی عێراقی هێرشێکی نوێی کردە سەر ئیسرائیل

editor

بابەتی دواتر
مقاومەی عێراقی هێرشێکی نوێی کردە سەر ئیسرائیل

مقاومەی عێراقی هێرشێکی نوێی کردە سەر ئیسرائیل

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?