ئازا پرێس
به‌پێی زانیاریه‌كان له ناوچه‌ی بارزان كه گه‌یشتووه به‌ر ده‌ستی چالاکوان تاکور زەردەشتی دەڵێت:
حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هاوڵاتی ( عورفی سەنعان مرعان مزوری ) له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی پارتی بارزانی تیرۆركراوە.
لە درێژەی سەرچاوەکەی تاکور زەردەشتی؛ عورفی سه‌نعان مه‌رعان مزوری هاوڵاتی ده‌ڤه‌ری بارزان، پێش حه‌فته‌یه‌ك بۆ گەشت و کات بەسەر بردن دەچێتە سنوره شاخاویه‌كانی بارزان كه له‌لایه‌ن میت و پاراستن به سنوره‌كانی پەكە.كه ناوزه‌د ده‌كرێت.
دەگوترێ دوای گەڕانەوەی عورفی سه‌نعان له گه‌شته‌كه‌ی لە لایەن سوپای بارزان سه‌ر به به‌هزاد لوقمان بارزانی، به سه‌رپه‌رشتی مسته‌فای بچوكی كوڕی مه‌سعود بارزانی ناودار به بابۆ، بە تۆمەتی بازرگانی کردن لەگەڵ پەكە.كه ده‌ستگیر ده‌كرێت. دوای سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی (حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا) جه‌نازه‌كه‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی ده‌كرێتەوە، بەرپرسانەی ناوچەکە به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن خۆی كوشتووه. به‌ڵام سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بینراوه و ڕێگری كراوه له‌سه‌ر بڵاوكردنەوەی هه‌ر ره‌نگێكی هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه.
تائێستا لەژێر ناوی هەبوونی پەیوەندی و هاوکاری گەریلاکانی پەکە.کە لە سنوورەکە چەندین هاوڵاتی بەشێوەی گوماناوی ئەشکەنجە و سزادروان، زیندانیانی بادینانیش نمونەیەکی ئەو راستیبوون.