ئازاپرێس
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵێکی شەڕ نێوان وڵاتەکەی و کەرتی غەزە و ئەم دوایشدا لەگەڵ لوبنان و حوسیەکان و بەرەی مقاومەی ئیسلامی عێراق
بە گوێرەی کەناڵی ١٤ی فەرمی ئیسرایل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە ٧ ئۆکتۆبەر ساڵی ٢٠٢٣ وە ٣٨٠ سەربازی وڵاتەکەی هاتوونەتە کوشتن. لە کاتی ئۆپەراسێونی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەزەش، تا ئەم ساتە ٣٤٦ سەرباز هاتوونەتە کوشتن و بە گشتی ٧٢٦ سەرباز هاتوونەتە کوشتن و ٤٥٧٦ سەربازیش برینداربوونە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە ١٣٢٠٠ موشەك لە غەزەوە هەڵدراوە بۆ ئیسرائیل، ١٢٤٠٠ موشەكی تریش لە لوبنانەوە هەڵدراوە، هاوكات ٦٠ موشەك لەسوریاو ١٨٠ موشەك لە یەمەن و ٤٠٠ موشەك لە ئێرانەوە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کاناڵی فەرمی ئیسرائیل زیاتر ٤٠ هەزار ئامانجیان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا پێکاوە. لەگەڵ دۆزینەوە و خرابکردنی ٤٧٠٠ تونێل.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٤١ هەزار و ٨٧٠ هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارەکانی قەسام، کوژراون و زیاتر لە ٩٧ هەزار هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
بەڵام لایەنی تری ئەل شەڕ بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵلا و دیار نەمانی ئیسماعیل قائانی و مردنی ئیبراهیم رەئێسی و وەزیری دەرەوەی ئێران بە هۆکارێکی گوماناوی و بە دەیان کەسی تر دەرئەنجامی ئەم شەرەیە.
دواتر عەلی خامنەیی لە یادی هێرشی ٧ـی ئۆکتۆبەر بە زمانی عیبری پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: ئەو ئۆپەراسیۆنە ناونرا تۆفانی ئەقسا ٧٠ ساڵ ئیسرائیلی گەڕاندەوە دواوە.؟