ئازا پرێس
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن رایدەگەێنێ: ئەو درۆنە شەوی ڕابردو کەوتوەتەخوارەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تائێستا نەزانراوە درۆنەکە سەر بە چی وڵاتێکە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئازا پرێس درۆنەکە لەبەری نزار لای کێلووە کەوتوە کە نزیکە لە سنوری ئێران.
هەروەها دەگوترێ پارچە تێکشکاوەکانی درۆنەکە ئاسایش بردویەتی بۆیە نازانرێ درۆنەکە سەر بەکام لایەن یان دەوڵەتە. ئاسایشیش تائێستا لەوبارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.