ئازاپرێس
عومەر ئەحمەد مەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ئەمڕۆ ٨-١٠-٢٠٢٤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو بابەتە تەکنیکی و لۆجستیەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان
عومەر: کۆمسیۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئامێرەکان
سەرۆکی ئەنجومەن: دوای ژماردنی دەنگەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، ژماردن بە دەستی ئەنجام دەدرێت
عومەر ئەحمەد: ئێمە دەرفەت نادەین بە هیچ لایەنێک دەستوەردان لە کارەکانی کۆمسیۆن یان دەستکاریکردنی ئەنجامەکان بکات