نیاز برایم
سەیری ئیتفاقی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی پارتی بکەین کە ١ ی ئۆکتۆبەرە، لەگەڵ رۆژی راگەیاندنەکەی کە ٩ ی ئۆکتۆبەر بوو جیاوازە. مرۆڤ دەزانێت هۆکاری خۆی هەیە و، دەرگا لەسەر شیمانەی زۆر دەکاتەوە ، کە ئەم ئیتفاقە لە ژێر کاریگەری دەوڵەتی تورکیا دەرکراوە.
پاش ئیتفاق و ئیمزاکردنی، سەرچەتەکانی پەدەکە نەیانتوانیوە یا نەیانوێراوە جاڕی بدەن ، پێش وەرگرتنی رەزامەندی خەلیفەی داعش ، ئەردۆگان، کە ئەو حاکمی موتڵەقی حکومەتی ئەمنی سیخوڕیی تورکیایە لەهەولێر.
پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەردۆگان بڕیاردرا رێککەوتنەکە رابگەیەنرێت.
شیمانەی ئەوەش دەکرێت جاڕدانی لە ٩ ی مانگ بۆ ئەوە بوو ئەوێ رۆژێ هەڵمەتێکی گەورەی کەجەکە لە ئارادابوو، کەلە ١٠ی مانگ لە سەرتاسەری جیهان بۆ ئازادی ئۆجەلان بەڕێیخستبوو، دەیویست بەو ئیتفاقە چەپەڵە، ئاستەنگ بخاتە پێشێ و تەڤلی هەڤییەک دورست بکات. چونکە ئەو هزرەی لە پشت ئازادکردنی شنگالییەکان و شنگال وەستاوە ، خۆ دیارە هزری ئۆجەلانە.
هۆکارێکی دیکە حکومەتی عێراقی کە دەبوو دەروازە سنورییەکان لە پەدەکە وەربگرێتەوە، وەک بۆخۆی بانگەشەی بۆ دەکرد، سوپای تورکیا لە هەرێم و ،لە بەعشیقە دەربکات. کەچی ئیتفاقێکی لەدژی ئیرادەی خەڵکی شنگال، لەگەڵ سەرچەتەکانی پەدەکە ئیمزاکرد. ئەو رێککەوتنە وەک ئەوە وایە، کازمی پاداشتی تاڵانچێتی پەدەکە و تیرۆر و شەهیدکردنی سەدان خەڵکی سڤیل و چەند ئەفسەرێکی سوپای عێراقی لە برادۆستی تورکیا بکات.
هاوزەمان جاڕدانی لە ٩ ی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو داگیرکارییەی سەرێکانی و گرێ سپی بوو لە ٢٠١٩و رۆژی پلانگێڕی سەر ئۆجەلانە لە ١٩٩٨.
دەوڵەتی فاشی تورکیا هیچ رێکەوتێک بۆ دژە کارێکی مرۆیی و تیرۆریستی بێ هۆ هەڵنابژێرێت ئەگەر واتایەکی نەبێت لە مێژووی پڕ شەرمەزارییان.
کاتێ لە ٣ ی ئابی ٢٠١٧ لە دوکان لەلایەن تیمی تایبەتی گەریلا، دوو گەورە بەرپرسی میت دەستگیرکران، لەو رۆژەدا بەتەمابوون یەکێ لە ئەندامانی کەجەکە بڕفێنن، لێ گەریلا دەستی خۆی پێشخست و رێگای نەدا پیلانە چەپەڵەکەیان لە ٣ ی ئاب کە رۆژی کۆمەڵکوژیی شنگالییەکانە، جێبەجێ ببێت.
ئیتفاقییەی بەدناوی شنگال بەمردووی لەدایک بوو، چونکە گەل لەشنگال قەبوڵی ناکات ، لەبەردەمی وەستایەوە جا نرخەکەی هەرچی بوو بێت، ئامادە بوو بیدات.
ئەم وتارە راو و بۆچوونی نووسەر خۆیەتی