ئازا پرێس
دوێنێ ٨-١٠-٢٠٢٤ لەکاتی کارکردن، دوو کرێکار لەسەنتەری شاری دهۆک، لە گەڕەکی شاخکێ، بەهۆی پچڕانی پەتی بەرزکەرەوەکەیان، دەکەونە خوارەوەو هەر لەوێ گیان لەدەستدەدەن، کرێکارەکان ناویان رەیان ناسر و دیندار ئالینە خەڵکی گوندی ئورەی دەڤەری کانی ماسی بەرواری باڵان، جێگەی ئاماژەیە کەسێکیش هەر لەو رووداوە بە سەختی بریندار دەبێ و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، ئەویش دیسان هەر خەڵکی گوندی ئورەیە.