ئا:ئازاپرێس
دوای گرژبوونەوەی ناکۆکیەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقش کە لە کەتیبەکانی حەشدی شەعبی پێکدێن بە پراتیکی بەشداری ئەو شەرانە دەکەن و رۆژانە لە رێگای درۆن و موشەکەوە بارەگا سەربازی و مەدەنیەکانی ئیسرائیل بۆردومان دەکەن.
هەروەها کەناڵێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، داوای لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کردووە خاکی عێراق جێبهێڵن.
کەناڵی NBCی ئەمریکی بڵاویکردەوە، سودانی بەو سەرکردانەی وتووە، پێویستە خاکی عێراق جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی مەترسی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.
رۆژی هەینی رابردوو ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی دوو سەربازی بە ناوەکانی دانیاڵ ئەڤیڤ هەیم، تەمەن ١٩ ساڵ و تال درۆن، تەمەن ١٩ ساڵ کوژراو و ٢٣ ی دیکە برینداربوون.
سوپایی ئیسرائیل لە کاناڵی فەرمی خۆی ( کاناڵ ١٤) راگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و هێرشەکەی پشت ڕاست کردووە و بە زمانێکی توند هەڕەشەی لە عێراق کردووە کە ئەم هێرشە بێ وڵام نامێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە راگەیاندنەکانی نزیک مەقاوەمی عێراقیەوە بڵاو دەکرێنەوە، هێرشە دڕۆنیەکانیان رۆژانە بەردەوامن، ئەوەش وایکردووە کە ئەمریکە بەردەوام فشار لەحکومەتەکەی سودانی بکات کە ئاستی گرژیەکان کەم بکاتەوە.