ئازا پرێس
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت” بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، زیاتر لە ٤٥٠ گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێم چۆڵکراون و ٨٠ بنکە و بارەگاشی دامەزراندوە”.
وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند” ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سهربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە ٨٠ بنکەی سەربازییان دامەزراندووە کە زیاتر لە ١٤ بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگی هەیە”.
قەدۆ دەشڵێت” لە بەردەوامی هێرشەکانی سوپای توركیا بۆسهر هەرێم، زیاتر لە ٤٥٠ گوندی ناوچە جیاجیاکانی ههرێمى كوردستان چۆڵکراون”.
بەگوێرەی زانیاریە دزە پێکراوەکان سوپای تورکیا ئەو داگیرکەری و خاپوور کردنی دێهات و موڵکی جوتیارانی بەڕەزامەندی سەرۆکی پارتی کردووە، وەک خۆی ئاماژەی پێدابوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ زانایانی ئاینی.
لە کاتێکدا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا هەریەک لە عێراق و تورکیا یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنی هاوكاری سەربازی و ئەمنییان واژوو كرد، لەیەکێک لە خاڵەکان پێویست بوو تورکیا هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک دیار نییە بۆ کشانەوەیان