ئازا پرێس
دوێنێ ١٢-١٠-٢٠٢٤ دانا عەبدولکەریم وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لە پشکی گۆڕان رای گەیاند کە پابەندی بڕیاری بزووتنەوەکەی نابێ بۆ کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم و دەستبەردان لە پۆستەکەی، ئەوەشی بەپاساوی ئەوەی گوایە هەر بڕیارێک رێکخەری بەوەکالەت بیدا رەوا نییە، چونکە لەلایەن زۆرینەی جڤاتی نیشتمانییەوە پشتگیری ناکرێت.
بزووتنەوەی گۆڕان باڵی رێکخەری بەوەکالەت، ئەمڕۆ ١٣-١٠-٢٠٢٤ لهڕاگهیهنراوێكى بهپهلهدا بەتوندی وەڵامی دایەوەو ڕایدهگهیهنێت، هەر وەزیرێك پاساو بۆ بڕیاری
کشانەوەی لەپۆستی وزاری بهێنێتەوە، پەیوەندی ڕێکخراوەیی بەبزوتنەوەکەوە نامێنێت.
بهگوێرهى ڕاگەیەنراوێكى بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژه بهوهكراوه، بەپێزانینەوە لەهەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێم و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانین، کە لەکۆی شەش پۆستی سیاسیی، پێنجیان پابەندیان بەبڕیاری سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزیری داراییو ئابوری، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازیی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی.
بزوتنەوەی گۆڕان جەختدەکاتەوە، هەر وەزیرێک، بەهەر بیانوو پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لەپۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی ڕێکخراوەیی بەبزوتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت”.