ئازا پرێس
لە دوای کۆبوونەوەی ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی، راگەیاندنی سەرۆکی تورکیا بڵاویکردەوە، هیوادارە هەڵبژاردن ( هەرێمی باکوری عێراق) بەسود بێت بە هێمنی و تێگەیشتنێکی تەواوە ئەنجام بدرێت”.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، چوار شەممە نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیاندنەدا ئاماژە بە بەشداری بەرەیی تورکمانی لە هەڵبژاردنەکەدا کراوەو داواکارە بەهێمنی بەڕێوە بچێت.
لە راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە” لەو کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جەختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئەنقەرە له‌گه‌ڵ بەغدا و هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا كرده‌وه”.
لە بواری ئابوری‌دا، چۆنیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ده‌ر‌فه‌ته‌كانی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی توركییان له ناوچه جیاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كردوە”.( لە راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئاماژەی پێکراوە).
باس لەوەش کراوە، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، به‌رده‌وامیی هاوكاری و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق و ” هه‌رێمی كوردستان ” و هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیانی له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی و خواستی كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ كار و وه‌به‌رهێنان له بوار و كه‌رته جیاكاندا نیشان دا”.
یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکەیان، تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکە بووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان ده‌رباره‌ی ئاڵۆزیی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌كانی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ده‌ربڕی. له‌مباره‌یه‌وه هاوڕا بوون كه پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كان بگیرێت و كێشه‌كان ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن”.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، “په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆژه‌ی رێگه‌ی په‌ره‌پێدان، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه‌وه بوون”.
چوار شەممە ١٦ ی تشرینی یەکەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ فیدان وەزیری دەرەوەو ئیبراهیم کالن سەرۆکی دەزگای میت و، دواتریش لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبوەوە. لەهیچ یەک لە دانیشتنەکان ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق نەبوون، هەمانکات نوێنەری هیچ لایەنێکیتری سیاسیش لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نەبوو، بۆیە نازانرێ لەپشت ژوورە تاریکەکان چی گوزەراوە.؟؟