ئازا پرێس
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٤پرۆسەی دەنگدان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. سەرۆکی هەر لیست و قەوارەیەکی سیاسی دەنگی خۆیان بەکارهێنا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان تا ئەم ساتە بە باشی بەڕێوە دەچێت، هیچ کێشە و ئاڵۆزیەک نەهاتۆتە پێش.
سەرۆکی هەرێم و حکومەت و بەرپرسانی قەوارەو لایەنە سیاسیەکان، دوای پرۆسەی دەنگدان هەرکامەیان بە جیا لێدوانیان بۆ راگەیاندنەکان دا، لە لێدوانەکانیاندا بەگشتی پێداگریان کرد لەسەر چوونی هاوڵاتیان بۆ سەر سەندوقەکانی دەنگدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بەشێوەیەکی گەرم گوڕ.
بۆچوونی بەرپرسان بەکورتی؛
- سەلاحەدین بەهادین،
ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگه و چاوەڕوانين دواى هەڵبژاردن ئەنجامەکه قبوڵ بكرێت.
- نێچیرڤان بارزانی،
براوه ى يه كه م لەم هەڵبژاردنه دا خەڵكى كوردستانه.
- عەلی باپیر،
گوشاركردن له دەنگدەران شەرعی و شارستانى نييه.
- چۆمان محەمەد،
داوا له هاوڵاتييان دەكەين رۆڵيان هەبێت له دروستكردنى پەرلەمان و حكومەتێكى بەهێز.
- مەسرور بارزانی،
هيوادارم ئەم هەڵبژاردنه له كەشێكى ئارام و بێكێشه دا بەڕێوەبچێت.
- بافڵ تاڵەبانی،
زوبچن دەنگەکانتان بدەن با کوردستان بگۆڕين.
- محەممەد حاجى مەحمود،
پێویستمان به پەرلەمانه و پێویسته به دەنگدان جارێكى ديكه رەوايەتى بۆ بگەڕێتەوه.
- لاهور جەنگی،
حەزم به سیاسەتی چەپکه گوڵەکەیه و داوا دەکەم خەڵک بەبێ ترس دەنگ بدەن.
بە گوێرەی زانیاریەکانی بە دەست ئازا پرێس گەیشتون تائێستا پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.
جێگەی ئاماژە پێدانە رێژەی بەشداربووانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە هەرچوار بازنەکە بەو شێوەیەیی خوارەوەیە:
– كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە ٢،٦٨٣،٦١٨ کەسە
– بازنەی هەولێر٩٣٣،١١٥ کەسە
– بازنەی سلێمانی ١،٠٠٨،٤١٢ کەسە
– بازنەی دهۆك٦٨٢،٧٩١ کەسە
– بازنەی هەڵەبجە٥٩،٣٠٠ کەسە