ئازا پرێس
ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق گشتی، دواین ئاماری بۆ رێژەی بەشداربووان لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن هەرێمی کوردستان راگەیاند.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند کە بەگشتی ٪٧٢ خەڵک بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە.
رێژەی بەشداربوون لە بازنەکانی هەڵبژاردن
-دهۆک ٪٧٨
-هەولێر ٪٧٤
-سلێمانی ٪٦٥
-هەڵەبجە ٪٦٩
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەروەها گوتیشی، هێشتا راوەستەمان لەسەر سندوقی سکاڵاکان نەکردووە، هەروەها گوتی بەگشتی هەڵبژاردن بەسەرکەوتویی ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە رێژەی دەنگی قەوارەکانی بەشداربووی هەڵبژاردن گووتی، بەیانی ئەنجامەکانی رادەگەێنین.