دووشەممە, حوزه‌یران 16, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە لێکۆڵینەوە و دۆسییە
راپۆرتی پارێزەران: جیهان تەها بەزیندویی سوتێنراوە

راپۆرتی پارێزەران: جیهان تەها بەزیندویی سوتێنراوە

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس\تایبەت

دۆسیەی پێنج و کۆتایی

بەگوێرەی راپۆرتی پارێزەرانی دۆسیەی جیهان تەهای تیرۆر کراو، چەند راستیەک رادەخاتە بەرچاوان و تاوانبارانی کوشتنەکەشی بەئاشکرا ناو دەبات بۆیە دەڵێن؛ ئەو بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەدرا و کوژرا لە بارزان، لە شارۆچکە کۆنترۆڵکراوەکەی بارزانی کە لەلایەن بریکارەکانی مستەفا “بابۆ” بارزانی، بەرپرسی فەرمیی دیاریکراوی هەرێمی کوردستانی دەڤەری بارزان کە بە فەرماندەیی و ڕێنمایی داڕێژەری تاوانبار مەسرور بارزانی کاردەکات.

سەبارەت بە ئامانجگرتنی جیهان تەها لەلایەن دەسەڵاتی هەولێرەوە دەڵێن؛ ئەو سێ جار وەک نوێنەری مامۆستایان لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان دەرکەوت و ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت. لە درێژەی راپۆرتەکەیاندا؛ کاربەدەستانی ڕژێمی بارزانی ئەویان ڕفاند، ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ بارزان برد، ئەشکەنجەیان دا، دواتر بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بەربەری ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردا.

سەبارەت بەو سیناریۆیەی کە پۆلیسی بارزان دایانڕشتوە بۆ رووداوی کوشتنەکەی م.جیهان تەها دەڵێت؛ پۆلیسی بارزان چیرۆکێکی ساختەی بڵاوکردەوە کە جیهان قوربانی ڕووداوێک بووە و لە ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستداوە. لە ڕاستیدا، ئەو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەند دەکرێت و دەرگای لەسەر قوفڵدەکرێت و دەسوتێنرێت تا مردن لەلایەن ئەو بەرپرسانەی بارزانییەوە کە لێکۆڵینەوەیان کرد و مردنەکەی ڕادەگەیەنن.

ئەمەی خوارەوەش دەقی راپۆرتی پارێزەرانی جیهان تەهایە لە دادگای واشنتنی ئەمریکایە

بۆ ڕای گشتی

دزگاکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان و عێراق

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و جیهان

نوێترین زانیاری  لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەهای دانیشتووی هەولێر کە تیرۆرکرا لە بارزان.

دەقی ڕاپۆرتی پارێزەرانی سندوقی قوربانیانی کورد

سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان تەها لە دادگای فیدڕالی واشنتن دی سی لە ئەمریکا.

 

“بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، سەرسوهێنەرانە، وردەکارییە ترسناکەکانی پیلانی تاوانکاریی بارزانی بۆ پێشێلکارییە گەورەکانی مافەکانی مرۆڤ کە چەندین ساڵە بەردەوامە و  بە سوتاندنی ژنێکی کوردیشەوە، بە تەواوی و بە ئاشکرا  لە ژێرڕۆشنایی دادپەروەریدا ئاشکرا دەکرێت. ئەو گەندەڵی و بێ یاسایەی کە  بە قووڵاییەکی زۆر لە ڕژێمی بارزانیدا ڕۆچووە، لە دادگای فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەخت لە تەنیشت هۆڵەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرا دەکرێت کە بە وریاییەوە چاودێری دەکەن. سندوقی قوربانیانی کورد ئامادەیە بۆ سەلماندنی کەیسەکە – بە بەڵگەی تێکشکێنەر، ڕاستی وێرانکەر و شایەتحاڵی ناوخۆیی سەرسوڕهێنەر. بەرتیل و تۆقاندنی ڕژێمی بارزانی ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەی ئەم بەڵگەنامە ترسناکانە پێشکەش بە دادگای ئەمریکا و خەڵکی جیهان بکرێت.

ئەمە یەکەم جارە ئەم هەزاران پێشێلکارییەی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە وردەکاریەکی ناوازەوە بۆ خەڵکی ئەمەریکا و سیاسەتمەدارانی واشنتن دی سی و ئەندامانی کۆنگرێس و میدیا جیهانییەکان ئاشکرا بکرێت. هەروەها پێدەچێت ئەم ڕاستیە ئاشکرا نەکراوە ببێتە هۆی لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کە چاودێری ئەم کەیسە دەکەن. کۆنگرێس ناتوانێت چاوپۆشی لە هیچ تاوانێکی مافی مرۆڤ بکات، بەتایبەتی کاتێک کە برینداربوون یان مردن دەگرێتەوە. حکومەتی ئەمریکا ناتوانێت یارمەتی دەرەکی و هاوکاری سەربازی بۆ ئەو ڕژێمانە دابین بکات کە تاوانبارن بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم دۆسیەیە لە  دژی بنەماڵەی بارزانی و هاوپیلانگێڕەکانی تۆمارکراوە و تۆمەتبارکراون بە پێشێلکردنی زۆرێک لە یاسا تاوانکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیماننامەکانی کۆماری عێراق. بارزانییەکان بە بەردەوامی شکستیان هێناوە و  پابەندبونیان بە یاساییەکانی مافی مرۆڤ جێبەجێنەکردووە. لەم دۆسیەیەدا، وردەکارییەکانی هەزاران پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرفراوان بە بەڵگەنامە پێشکەش بە دادگا دەکرێن، کە دەبێتە هۆی  توڕەبوونێکی زۆری ئەوانەی لە واشنتن دی سی کە لە نزیکەوە چاودێری ئەو شتانە دەکەن، لەوانە کۆشکی سپی.

نموونەیەکی ناڕەحەتکەر لە م دۆسیەیەدایە کە ئەویش کوشتنی مامۆستایەکی تەمەن ٣٥ ساڵی قوتابخانەی هەولێر، جیهان تەها عەبدولڕەحمانە کە دایکی دوو منداڵە. ئەو بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەدرا و کوژرا لە بارزان،  لە شارۆچکە کۆنترۆڵکراوەکەی  بارزانی کە لە لایەن بریکارەکانی مستەفا “بابۆ” بارزانی،  بەرپرسی فەرمیی دیاریکراوی هەرێمی کوردستانی دەڤەری بارزان کە بە فەرماندەیی و ڕێنمایی داڕێژەری تاوانبار مەسرور بارزانی کاردەکات.

جیهان تەها عەبدولڕەحمان مامۆستایەکی بێتاوانی قوتابخانە بوو لە هەولێر لە کوردستان و ڕەخنەگرێکی ئاشتیخوازو خاوەن دەنگێکی دلێر بوو، بەرانبەر بە تاوانەکانی مافی مرۆڤ و مەدەنی ڕژێمی بارزانی. ئەو سێ جار وەک نوێنەری مامۆستایان لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان دەرکەوت و ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت. بێدەنگکردنی جیهان تەها بەشێکە لە هەوڵە بێ بەزەییە بەردەوامەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی و بازرگانی بێ سنوور لە کوردستان و چاندنی ترس لە هاوڵاتیانیدا. وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم شێوازەی بێدەنگکردنی دەربڕین و ناڕەزایەتییە سیاسیانەی بە بەڵگەنامە تۆمارکردووە و بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پارێزەری سندوقی قوربانیانی کوردن لە دادگادا پێشکەش دەکرێن.

دەزگای تاوانکاریی بارزانی بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵسوکەوتی کردووە بۆ بێدەنگکردنی جیهان تەها کە ئەو هەرگیز ئۆتۆمبێلەکەی لە چیاکان بۆ بارزان لێ نەخوڕیوە، ئەو هیچ کەسێکی لە بارزان نەدەناسی، هیچ مێژوویەکی تاوانکاری نییە. بەڵام پۆلیسی بارزان ڕایگەیاند کە لە تاریکی شەودا لە  بارزان “ڕووداوێکی هاتوچۆ”ی هەبووە ئەمەش دوای ئەوەی کە ڕۆژێکی تەواو  ئاسایی هەبووە لە وانەوتنەوەی قوتابیانی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر. پۆلیسی بارزان دەڵێت کە ئەو بە تەنها گەشتی کردووە لەسەر ڕێگایەک کە بەتەواوی نامۆو نەناسراو بووە بۆ ئەو، بەلایەنی کەمەوە سێ کاتژمێر لە ماڵەکەیەوە دوورە.

ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوویدا ئەوە بوو کە کاربەدەستانی دامەزراوەی تاوانکاریی بەردەوامی بارزانی جیهانی بێدەسەڵات و بێبەرگریان بێدەنگ کرد و کوشتیان. ئەم ژنە هیچ چەک و ئامراز و شارەزایی و ڕاهێنان و دامەزراوەیەکی پاراستنی خۆی پێنەبووە. کاربەدەستانی ڕژێمی بارزانی ئەویان ڕفاند، ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ بارزان برد، ئەشکەنجەیان دا، دواتر بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و بەربەری ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردا لە کاتێکدا کە لە ناوەوە گیری خواردبوو. وێنەکان لەلایەن ڕێبوارەکانەوە گیراون و ئۆتۆمبێلەکەی جیهان بە تەواوی گڕی گرتووە لە بەشێکی ڕاستەوخۆی ڕێگای خێرای بارزان. دواتر ئەو ژنە کوردە بێ یارمەتییە تا مردن دەسوتێت، حکومەتی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمە یەکێکە لە ئازاربەخشترین شێوەکانی ئەشکەنجەدان.

لە ڕێکخستنێکی  ئاشکرا و ساختەدا کە لەلایەن کاربەدەستانی پۆلیسەوە ڕێکخرابوو کە لەژێر فەرماندەیی و کۆنترۆڵی مەسرور بارزانی و مستەفا “بابۆ” بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و دامەزراوەی تاوانکاری بەردەوامی بارزانیدا کاردەکەن، پۆلیسی بارزان چیرۆکێکی ساختەی بڵاوکردەوە کە جیهان قوربانی ڕووداوێک بووە و لە ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستداوە. لە ڕاستیدا، ئەو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بەند دەکرێت و دەرگای لەسەر قوفڵدەکرێت و دەسوتێنرێت تا مردن لەلایەن ئەو بەرپرسانەی بارزانییەوە کە لێکۆڵینەوەیان کرد و مردنەکەی ڕادەگەیەنن. بەشی بزوێنەر و دواوەی ئۆتۆمبێلەکە کە سیستەمی سووتەمەنی و گزۆزی تێدابوو بە شێوەیەکی ئاسایی ئاگر دەگرێت و بەتەواوی نەسووتاوە، کەچی ژووری سەرنشینەکان کە هیچ خێراکەرێکی تێدا نییە، بەتەواوی بەهۆی ئاگرەوە سووتاوە هەروەک جەستەی جیهان ی تێدا دەسوتێت .

ئەو بە زیندوویی سوتێنراوە !

یاسا و پەیماننامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم دڕندەییە  گەورەییە بە لە ڕادەبەدەر دەزانن. دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە واشنتن دی سی دەڵێت؛ ئەمە لە دەرەوەی هەموو سنوورێکی ڕەوشتەوەیە، و لە کۆمەڵگەیەکی شارستانیدا بە دڕندە و قێزەون و بە تەواوی قبوڵنەکراو سەیر دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە کۆماری عێراق، عێراق یەکێکە لە گەورەترین پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسییەکان. ئەم کەیسە هۆکاری مافەکانی مرۆڤ دەهێنێتە بەردەم دادگای واشنتن دی سی، چونکە دادگاکانی ئەمریکا دەبێت پابەندی یاسای نەتەوەکان بن. ڕژێمی بارزانی گاڵتە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات، بەڵام دادگاکانی ئەمریکا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن.”

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

شاخەوان تەها: هەواڵی مەرگی مامۆستا جیهانمان، لەلایەن شێخ خەڵات بارزانییەوە پێگەیشت

بابەتی دواتر

تورکیا چیای گارا و گوندی گوهەرزێ تۆپباران دەکات

editor

بابەتی دواتر
تورکیا چیای گارا و گوندی گوهەرزێ تۆپباران دەکات

تورکیا چیای گارا و گوندی گوهەرزێ تۆپباران دەکات

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?