ئازا پرێس
تورکیا پیرۆزبای سەرکەوتن لە یەکگرتوو دەکات و سەڵاحەدین بەهادینیش دەڵێت، سەرکەوتنەکەمان دەخەینە خزمەت پێوەندی نێوان هەرێم و تورکیا.
بەگوێرەی راگەیاندەکانی یەکگرتووی ئیسلامی ئەمڕۆ سهڵاحهدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر كۆبونهوه
لە کۆبوونەوەکەدا سهڵاحهدین بەهائەدین سوپاسی كونسوڵی گشتی توركیای كرد بۆ سەردانی کردنی بۆ دووەمین جار لەم ماوەی سێ مانگدا.
راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی سهڵاحهدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سهڵاحهدین بەهائەدین بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا لە هەولێر کرد.
لای خۆیەوە کونسوڵی تورکیا پیرۆزبایی بردنەوەی هەڵبژاردنیان لە یەکگرتوو كرد. هەردووکیشیان بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.
لایخۆیەوە ئەمینداری گشتی یەكگرتو سوپاسی كونسوڵی گشتی توركیای كرد و هیوای سەركەوتنی لە خزمەتی پەیوەندیەكانی هەرێم و توركیا بۆ خواست.
جێگەی ئاماژەیە لە ماوەی شەش مانگدا بۆ جاری سێیەمینە سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکەن، لەمانگی نیسانیش وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی یەکگرتووی کرد، لەوکاتەوە هەڵوێستی یەکگرتوو گۆڕاون و بەتەواوی کەوتوونەتە خزمەت دەوڵەتی تورکیا و بەهەموو شێوەیەک پڕوپاگەندە بۆ سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکات لە هەرێمی کوردستان.