ئازا پرێس
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨-١٠-٢٠٢٤ لە گوندی شێرکوژ لە نزیک گەڕەکی قولەرەیسی، لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵی لە نێوان دوو کەسدا، یەکێک لە هاوڵاتییەکان کوژراوە.
ئەوکەسەی کوژراوە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری پێبوە و لەو کاتەدا سەرقاڵی فڕیدانی خۆڵ و خاشاک بووە، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی، پێی وتوە :” تەپوتۆز مەکە” لە ئەنجامدا بوەتە دەمەقاڵێ و کوشتویەتی.
هاوکات، دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (سەڵاح حەمە ساڵح ئەحمەد)ـە و لەدایکبوی ساڵی ١٩٧٦ و خاوەنی سێ منداڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تاوانبارەی کوشتنی ئەو هاوڵاتییە ناوی سەنگەر کەلاریە، ئەفسەر بووەو پاسەوانی بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بووە.