ئازا پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی سیادە بە نووسراوێک دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس خەنجەر لە سەرۆکایەتیی حزبەکەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
عەلی سەیفەدین سەعدون ئەمینداری گشتی حزبەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئاماژەیەک بۆ نامەی ژمارە ٢٥٥٣ی ئێوە لە٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ کە قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی خەمیس فەرحان عەلی لەخۆدەگرێت (خەمیس ئەل خەنجەر)، نامەی ژمارە ٢٨٦تان لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤، و نامەی دەستەی لێپرسینەوەی نیشتمانی لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤، تکایە پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکەن، لەنێویاندا کۆمیسیۆنی نیشتمانی بۆ لێپرسینەوە و دادپەروەری، بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەینەوە لە دەستلەکارکێشانەوەکە.
جێگەی ئاماژەیە خەمیس خەنجەر بە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی تورکیا دەژمێردرا.
لە پەڕەی فەرمی ناوبراو هیچ ئاماژە بە وازهێنانی لە حیزبی سیادە نەکراوە.