ئازا پرێس
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەڕەی فەرمی خۆی نوسیویەتی، ئەمڕۆ ٢٨-١٠-٢٠٢٤ لە ئاکرێ ١٠٥٩ پارچە زەوی لە ئاکرێ دابەشکران، ڕەنگە ئەمە لە زۆر شوێنی دیکەش بکرێت!
لە نێوانیاندا ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس ھەن، لە چەندین کەسی ئاکرێمان پرسی وتیان: نەمانزانیە کاری ڕۆژنامەوانیان کردبێت!
ژمارەیەکی زۆر لەوانە بەرامبەر ناوەکانیان نوسراوە وەزارەتی دەرەوە! ئایا وەزارەتی دەرەوەمان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان!؟ نەخێر! ئەم هەموو کارمەندەی وەزارەتی دەرەوە لە ئاکرێ!!
ھەڕوەھا ژمارەیەک کەس لە لیستەکەدا ھەیە بەناو زیندانی سیاسی لە ژیانیدا زیندانی نەبوونە. جگە لە دەیان گەندەڵی تر لە لیستەکەدا بوونی ھەیە، وەک کچ و کوری ئاغاکانی دەڤەرەکە .. ھتد…
بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژانی داھاتوو ژمارەیەک پارچە زەوی تر دابەش دەکرێن لە قەزای ئاکرێ زۆربەیان کەسانی نزیک بەرپرسانن.