ئازا پرێس
ئەمڕۆ ٣١-١٠-٢٠٢٤ جارێکیتر پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە بۆ هەڵبژاردن سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق.
لە گەڕی یەکەم کە پێنج بەربژێر رکابەریان دەکرد، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی زۆرترین دەنگیان بەدەست هێنابوو، بەڵام نەیانتوانیبوو نیوە کۆ یەک دەنگەکانی پەرلەمانتاران بەدەستبەهێنن کە دەکا ١٦٧ دەنگ، بۆیە هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم لەنێوان دوو زۆرترین بەربژێر.
بەگوێرەی زانیاریەکان لە گەڕی دووەم زۆرترین بەرپرس و وەزیرەکانی سونە و شیعە ئامادەبوونە تاکو دەنگ بۆ مەحمود مەشهەدانی کۆبکەنەوە کە لەلایەن زۆرینەی سونەکان پشتگیری دەکرا.
ئەنجامی گەڕی دووەم مەحمود مەشهەدانی بە ١٨٢ دەنگ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
جێگەی ئاماژەیە ئەمە جاری دووەمینە مەحمود مەشهەدانی دەبێتەوە بەسەرۆکی پەرلەمان. نابراو ساڵی ٢٠٠٦ تاکو ٢٠٠٩ سەرۆکی پەرلەمان بوو.
دەگوترێ فراکسیۆنە کوردیەکانیش دەنگی بە کاندیدی بەهێزی سوونەکانداوە کە مەشهەدانی بووە، ئەوەی جێگەی پرسیاری راگەیاندنەکانبوو ئەویش شاخەوان عەبدوڵای جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لەترسی دەمەقاڵێ لەگەڵ سوونەکان بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان نەبووە، هەر ئەمڕۆش شاخەوان عەبدوڵا لەلایەن م.حەلبوسی بەتوندی رەخنەکر ا لەسەر هەڵکوتانە سەر پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان.
دوای ساڵێک لەبۆشای سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی سونەیە لەبەر دەرکردنی م.حەلبوسی لەو پۆستەو لە ئەندامیەتی پەرلەمان، ئەوپۆستە لەلایەن جێگری یەکەم بەوەکالەت بەڕێوەدەچوو، ئەمشەو دوای ململانێکی سەخت مەحمود مەشهەدانی بووە سەرۆکی پەرلەمان.