ئەمڕۆ ١-١١-٢٠٢٤ مەحمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی حەقان فیدان کۆبووەوە،
بەگوێرەی راگەیانداروی کۆبوونەوەکە لەسەر چەند خاڵێک راوەستەیان کردووە، بەڵام هێشتا نازانرێ ئەنجامی پشت پەردەی سەردانە لەناکاوەکەی سودانی بۆ لای ئەردۆغان چی بوو، بەڵام لەوە دیاردەبێ کەباسی یاداشتی لێکتێگەیشتنیان کردۆتەوە، واتا بەشێکی راوەستە کردنەوەیە لەدژی هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و رووبەڕووبوونەوەی.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە کە لەلایەن نوسینگەی سەرۆکوەزیران سودانیەوە دەرکراوە.
دەقی راگەێنراوەکە؛
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی لە کۆشکی وەحیدین لە شاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیا تاوتوێ کرد لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی بۆ سەر غەززە و لوبنان و ئەو هێرشانەی کە چەندین وڵاتی ناوچەکەی کردە ئامانج.
بەڕێز سودانی و سەرۆک ئەردۆغان تاوتوێی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان کرد، بەرامبەر بەم پێشهاتە مەترسیدارانە و ئەو ئاستەنگییەی کە نوێنەرایەتی دەکات، هەروەها هاندانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوەییەکان بۆ پشتیوانی کردن لە ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ ئاگربەست، و ئاسانکاری کردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری و گەیاندنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووان، و دەستپێکردنی هەوڵی ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی بوونی فەڵەستینییەکان لەسەر خاکە مێژووییەکەی خۆیان.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ چۆنیەتی چالاککردنی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و گەشەپێداندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤