ئازا پرێس
ماوەی چەند رۆژێکە گروپەکانی سەر بەتورکیا کە شارەکانی عەفرین و گرێسپی و سەرێکانیان داگیرکردووە و تۆمەتبارن بەتیرۆر لەهەولێرن و لەگەڵ ئەنەکەسی سەر بەپارتی کۆڕ و کۆبوونەوەیان هەبووە، دەگوترێ وەک رابردووش لەگەڵ بەرپرسانی پارتش کۆبوونەوە بکەن، بەگوێرەی راگەیاندنەکانی پارتی لەسەر زۆربابەت قسەیان کردووە.
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی فەرمی خۆی، ئەو هاتنەی گرووپی سوڵتان موراد و بەرپرسەکەیان ئەحمەد عوسمان بەهەڵە بەناو دەکات و دەڵێت گرووپی ناوبراو تۆمەتبارن بەتیرۆر لە عەفرینو سەرێکانی بۆ لەهەولێربن،ئەوان باجیان دانەوەتە سەر دار زیتونەکانیش بەناوی پەکەکەوە، هەروەها ٥٠٠ چەکداریشیان هێناوەتە هەرێمی بادینان پشتیوانی بۆ سوپای تورکیا.
دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح؛
ئەمە هەڵەیە…
ئەمانە زۆر مەترسیدارن
بۆ “سوڵتان موراد” لە هەولێر بێت.
(ئەحمەد عوسمان) ، نوێنەری گروپی مەترسیداری (سوڵتان مورادە) ئەم گروپە تۆماتبارن بە “تیرۆر” و دەیان تاوانی گەورە دژی کورد. لە هەولێرن و زانیاری ئەوە هەیە بەرپرسانی باڵای بینیبیێت.
ئەم کەسە نوێنەری میلیشیاکانی سوڵتان مورادە لە هەولێر
میلیشیاکانی “سوڵتان موراد” بەرپرسن لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی، ئەم میلیشیایە تورکمانی بەکرێگیراون لەلایان تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لەنێو عەفرین و دەوروبەری دەستێکی باڵایان هەیە لە تیرۆرکردن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی ناوچەکە (بەڵگە زۆرن)
،تەنانەت دەستدرێژیان کردۆتە سەر دەیان کچ و ئافرەتی کورد لە عەفرین، چالاکانە بەشدارن لە پڕۆسەی گۆڕانی دیمۆگرافی لەناوچەکانی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی.
هاوکات سەدان هەزار داری زەیتوونیان لە عەفرین و دەوروبەی بڕیوەتەوە. تەنانەت بۆ هەر دارێکی زەیتوون 8 دۆڵار وەک باج لە خاوەن باغەکانی دار زەیتوون دەسەنن بەنێوی ئەوەی دارەکان هی پـ. ـەکـ .ـەکەن.
هەرچی دەربارەی باشوری کوردستان بەپێی زانیاریەکان نزیکەی ٥٠٠ چەکداری “سوڵتان موڕاد” یان هێناوەتە ناوچەکانی ئامێدی و بەرواری و سیدەکان بەناوی شەڕی “پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە” یان پێدەکات.
بوونی ئەمانە لە هەولێر مەترسیدارە…