ئازا پرێس
یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە دیداریان لەگەڵ شاندی پارتی دەڵێن، داواکاری. پارتیمان بەفەرمی رەتکردۆتەوە.
لەوبارەیەوە وتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت؛ شاندێکی پارتی بۆ داوای بەشداری لەحکومەت سەردانی یەکگرتوییان کرد، بەشاندی پارتیمان وت ئێمە بەشداری حکومەت ناکەین و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.
جێگەی ئاماژەیە پارتی شاندێکیان پێکهێناوە بەسەرۆکایەت هۆشیار زێباری بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڵام هێشتا سەرۆکی هەرێم هیچ کەس و لایەنێکی رانەسپاردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.