شەممە, ئایار 10, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
گەرانەوەی ترامپ و گومانەکانی کورد

گەرانەوەی ترامپ و گومانەکانی کورد

تشرینی دووه‌م 7, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

شیکاری ئازا پرێس

دوێنی بەیانی بەکاتی کوردستان ئەنجامە بەرایەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا بۆ ٤٧ مین سەرۆککۆمار ئاشکرابوون. بەگوێرە ئەنجامەکان دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆماریەکان بە زیاتر لە١٠خاڵ لەکۆی ٢٧٠ خاڵ لەپێش کاندیدی دیموکراتەکان کامالا هاریس بوو. بەمەش لەماوەی هەشت ساڵ، ترامپ بۆ جاری دووەمە دەبێتەوە بە سەرۆککۆماری ئەمریکا.

ئەمریکا لەبەر ئەوەی پێشەنگایەتی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەکات و وەک هێزی سوپەر بەناو دەکرێت، بۆیە گۆڕانکاری لە فەرمانڕەوایەتی ئەمریکا، سەرجەم جیهان پەیوەست دەکات. سیستەمی سەرمایەداریش بە قەولی خۆیان، کەوتۆتە ناو زۆر قەیرانی ئاڵۆز، نازانن چۆن خۆی لێ رزگار بکەن. ئەمریکا و سیستەمی سەرمایەداری لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوو بەناوی مافی مرۆڤ و دیموکراتیەت، خۆیان کردووە بە فریادڕەسی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێ کە ئەمریکا و دەوڵەتانی پابەند بە سیستەمی سەرمایەدار و پەیڕەوکەری لیبڕالیزم بەرژەوەندی خۆیان و قازانج بۆ بانکەکانیان و پێگەی خۆیان قایم کردن لەسەرووی هەمووشتێکەوە دێت. بۆیە ئەوانەی باوەڕ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بکەن وەک ساویلکە و نەزان بەناو دەکرێن، بەڵام راستیەکیش هەیە بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەبێ ئەمریکاو هاوپەمانەکانیشی سیاسەت ناکرێت.

ئەمریکا بۆ ئەوەی خۆی لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکاتەوە، لەئێستا شەڕی لە ئۆکرانیا لە دژی رووسیا هەڵگیرساندووە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە رێگەی ئیسرائیل شەڕی لە دژی ئێران و هاوپەیمانە شیعەکانی هەڵگیرساندووە. دیسان لەگەڵ چین تا دێ گرژیەکانیان زێدە دەبێ، قسە لەسەر ئەوە هەیە ئیدی سەرمایەیی چین کەوتۆتەوە پێش ئەمریکا، بۆیە گومان دەکرێ چین دەستپێشخەری سەرمایە لە ئەمریکا بستێنێ.

رووسیا و چین لەپێناو ئەوەی خۆیان لە بەرانبەر هێرش و پەلامارەکانی ئەمریکا بگرن لەلایەک کۆبوونەوەی برێکس بۆ ئابووری پەرپێدەدەن، لەلایەکیتریش بەهەمووشێوەیەک پشتگیری ئێران دەکەن بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بپارێزێ. چین لەگەڵ ئەوەی رێکەوتنی ٢٥ ساڵەی لەگەڵ ئێران هەیە، هەمانکات سیستەمی بەرگری دژە ئاسمانیشی پێداوە بۆ ئەوەی لەدژی هێرشەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل خۆی پێبپارێزێ.

بۆچی تەرامپیان گەڕاندەوە؟

هەڵبژاردن لە سیستەمی دەوڵەت – نەتەوەی سەرمایەداری، تەنها رووپۆشێکە بۆ جوانکردنی سیستەم، ئەگەرنا چۆن لەهەرێمەکەی خۆمان بە پێشینە دیزاین ئەنجامەکان دیاری دەکرێن، لە ئەمریکاش هەمان بەزمە، جیاوازیەکە ئەوەیە لە ئەمریکا خودی دەوڵەتی قوڵی ئەمریکا کە بەرژەوەندی دەوڵەت – نەتەوەی ئەمریکای سپی پێستی باکوور وەک یەکەم بەبنەما دەگرێ، دووەمیش هەژموونگەرای سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری یەکەکە لە کارە سەرکیەکانی، لە ئێستا راستیەک هەیە کە هەردوو بەرژەوەندیەکەی ئەمریکا بوونەتە یەک. گەڕاندنەوەی ترامپ، یەکەم بۆ ئەوەیە هەردوو شەڕی ئۆکرانیا و ئیسرائیل بە ئەنجام بکات، ئەویش بە ڵغاوکردنی رووسیا و ئێران، دووەمیش سنورەکانی چین تەنگ بکاتەوە. لەهەمووشی گرنگتر باڵادەستکردنەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپایەکانیان.

لەم هاتنەوەی ترامپ گومان دەکرێ هاوسەنگی بگۆڕدرێن، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە چوار ساڵی یەکەمی ترامپ سیاسەتێکی زۆر سەرشێتانەی بەڕێوەبرد، یان بڵێین پەلەی کرد لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی. بۆیە سیمای ئەمریکای شێواند و بڵاوبوونەوەی لە سیاسەتی دەرەوە دروست کرد، بەتایبەتیش هەڵوێستەکانی بەرانبەر رووسیا و ئێران و ئیسرائیل.

ترامپ و کورد؟

لە چوار ساڵی ترامپ کورد گورزی کوشندەی بەرکەوت، بەتایبەت لە رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی نیوەی خاکی لەدەستدا. لە باکوور هیچ هەڵوێستی نەبوو بەرانبەر ئەو هەموو زوڵمەی لە رێکخستنی سیاسی کوردان دەکرێ، هەمانکات خەڵاتی دانە سەر سێ رێبەری شۆڕشگێری پەکەکە (ج.بایک، د.کاڵکان و م.کارایلان). دیسان رێگەیدا بە حشدی شەعبی و %٥١ خاکی باشووری کوردستانی داگیرکردەوە بە کەرکوکیشەوە. بۆیە گەلی کوردستان لە چوارپارچە زۆر بە نیگەرانیەوە دەڕوانێتە هاتنەوەی ترامپ.

ئەم چوارساڵەی ترامپ وەک چوار ساڵی رابردوو دەبێت؟

هاوسەنگیەکانی لەماوەی چوار ساڵی بایدن گۆڕانی زۆریان بەسەرداهات، زەحمەت ترامپ بتوانێ هەمان هەڵسوکەوت بکات. زۆر بەتایبەتیش لە ئێستا ئێران و هاوپەیمانەکانی گورزی گەورەیان بەرکەوت و ئیسرائیل نەک تەنیا بە ئابووری و هەواڵگری، بەڵکو بە هێزی سەربازی و تەکنیکی شەڕیش دەوڵەتێکی باڵادەستە لەناوچەکە. تورکیای دۆستی ترامپ زۆر لەپاشەکشەدایە و زندەقی لە فرەوانبوونی ئیسرائیل چووە، نقومی ناو قەیرانی ئابووری بووە. هانای بۆ سەرۆکی پەکەکە بردووە، تاکو لە قەیرانی کورد و شۆڕشەکەی رزگاری بکات. وەک جاران ترامپ ناتوانێ سیاسەت لەگەڵ رووسیا بکات، چونکە لەئێستا ئەمریکا لەگەڵ رووسیا لەناو شەڕدایە لەڕێگەی وەکیلەکەی زیلنسکی.

لەکۆتایدا دەبێ هەموو گومانەکان پێچەوان ببنەوە، چونکە ئەمریکا وەک سیستەمی سەرمایەداری بەرژەوەندیخواز و دۆناڵد ترامپی بێ پەرواز، نازانرێ لەکامە ساتدا کامە بۆمب دەتەقێنێتەوە، دەبێ تا تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمیش مەترسی لە ترامپ هەبێ!!

دیسان وەک کورد دەبێ مەترسی ئەوە هەبێ ترامپ باشوور و رۆژئاوای کوردستان رادەستی ئەردۆغان و حەشد بکات، هەمووشتێکی خراپ و مەترسیدار لە ترامپ چاوەڕێ دەکرێت، چونکە لای ئەو گرنگ پارەیە نەک مرۆڤ و مافی گەل و نەتەوەکان.  

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی : یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری حکومەت ناکات

بابەتی دواتر

سێ کاتژمێر دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا حکومەتی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە

editor

بابەتی دواتر
سێ کاتژمێر دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا حکومەتی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە

سێ کاتژمێر دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا حکومەتی ئەڵمانیا هەڵوەشایەوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025

عومەر گوڵپی قسەدەکات لەسەر ئەو سکاڵایانە کە تۆماری کردووە لەسەر پەرلەمانی کوردستان.

ئایار 6, 2025

شەڕی براکوژی یان شەڕ لەسەر دەسەڵات و پارە

ئایار 6, 2025

دوایین هەواڵ

سایکس-پیکۆ هەلاجی و تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

ئایار 9, 2025
ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئەنفال ئەو برینەی ساڕێژ نەکراوە

ئایار 7, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?