ئازا پرێس
ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا جارێکیتر هێرشی چیای شەنگالیان کرد و لە لۆفەکانی کە سەردەکەوێ بۆ سەر چیای شەنگال ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئازا پرێس لە هێرشی ئەمڕۆی بۆ سەر شەنگال دوو هاوڵاتی بوونەتە قوربانی، ناسنامەی شوفێری ئۆتۆمبێلەکە ئاشکرا بووە، بەڵام هێشتا ناسنامەی هاوەڵەکەی نازانرێ.
ناسنامە ئەو هاوڵاتیە شەهیدەی کە ئاشکرابووە:
کەریم حاجی شۆرێ
لە دایکبووی تەلعوزێری شەنگال
دانیشتووی ناحیەی سنونێ
جێگەی ئاماژەیە لەکاتێکدا ئەو هێرشە پێکهاتووە کە هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە شەنگال بڵاوی پێکراوە.