ئازا پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٠-١١-٢٠٢٤ له ئه‌نجامی شەڕێکی قورسی لەنێوان دوو هۆز له‌ناوه‌ندی پارێزگایەکی عێراق كه‌سێك كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس ئاشکرایکرد، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كی دروست بوون لەسەر پۆستێکی فەیسبووک، لە نێوان دوو خێڵ له قه‌زای غه‌رافی باكوری شاری ناسریه كه‌سێك كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕ و ئاڵۆزیه‌كه به‌هۆی پۆستێكه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بوه و لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه پێیوابو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پۆسته‌وه ناوی زڕاوه و سوكایه‌تی پێكراوه، له‌ئه‌نجامیشدا ناكۆكی نێوان هه‌ردولای لێكه‌وتۆته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش كۆنترۆڵی ناوچه‌ی ڕداوه‌كه‌یان كردوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، “له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كی مامناوه‌ند و قورس به‌كارهێنراوە، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خوێندكاری نزیك له روداوه‌كه له‌ناو قوتابخانه‌كه‌یان گیریانخواردوه، پاش هێوربونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه توانراوه خوێندكاره‌كان به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان.