ئازا پرێس
ئەمڕۆ ١١-١١-٢٠٢٤ نزیک نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی سلێمانی کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو کەسە ئەفسەرە بە پلەی رائید و لە بەشی یاسایە و ناوی هاوژین عەبدوڵایە.
بەگوێرە قسەی شایەدحاڵان ئەو کەسە بە دەمانچەی خۆی کۆتای بەژیانی خۆی هێناوە.
تەرمی رائید هاوژین عەبدوڵا گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
ناوبراو لە چلەکانی تەمەنیدابووە.
هێشتا سەبارەت بەم رووداوە پۆلیس هیچ لێدوانێکی نەداوە.