ئازا پرێس
ئا:تاکور زەردەشتی
مهتین له٧-١١ـ٢٠٢٠ لهلایهن ئاسایشی پارتی دهستگیر كرا و سێ ڕۆژ دواتر كوژرا و دوای دوو مانگ لهلایهن ئاسایش به ههوالێكی چهواشهكارانه خانهوادهكهی ئاگادار دهكرێت كه جهنازهی مهتین له سهر جاده دۆزراوه و نێردراوه بۆ نهخۆشخانه.
بهڵام مهتین كێ بوو و بۆچی تیرۆركرا؟
مەتین ئادوگیت وڵاتپارێزەكی كوردی باكور، بەهۆی ستەمی دەوڵەتی تورکەوە پەنابەری کامپی مەخموور ببوو، ئهو كاتهی دهستگیر دهكرێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵ ڕووی لە هەولێر کردبوو، بەڵام لە ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن ئاسایشی پارتی دەستگیر کرا و بێسەروشوێن کرا، پاش 3 ڕۆژ له ١٠-١١-٢٠٢٠ بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی پارتی گیانی لەدەستدا.
مەتین ئادوگیت، کوردێکی وڵاتپارێزی خەڵکی وانی باکووری کوردستانە و ماوەیەکی درێژ لەناو کاروباری سیاسیدا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ هاوسەرۆکی ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکاراتییەکان- دەبەپە بووە، لە ناوچەی چاڵدێران.
بۆ یەکەمجار، لە ساڵی ٢٠١٢ـدا دەستگیر دەکرێت و ماوەیەک زیندانی دەکرێت، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٤ـدا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی چاڵدێران لەسەر پشکی بەدەپە هەڵدەبژێردرێت، ساڵی ٢٠١٥ـەش بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا و كهیسی سیاسیی، کە لەسەری کرایەوە بە ناچاری لەگەڵ خانەوادەکەی ڕوو لە باشوری کوردستان دەکات و لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور نیشتەجێ دەبێت.
بۆ بژێوی ژیان دەچێتە هەولێر و بە دوای کاردا دەگەڕێت، بەڵام ڕۆژی ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن ئاسایشی پارتی دەستگیر دەکرێت و بێسەروشوێنی دەکەن.
دوای دوو مانگ بەدواداچوون و گەڕان بەدوایدا، خانەوادەکەی لە ڕێی پارێزەرێکەوە سەردانی ئاسایشی هەولێر دەکەن، ئاسایش سەرەتا دەڵێت “لێرە نییە”، بەڵام دواتر ئاسایش پەیوەندی بە پارێزەرەکەوە دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن؛ “ئەو کەسەی بەدوایدا دەگەڕێیت، جەڵتەی دڵ لێیداوە و مردووە”، بەڵام لەو ڕاپۆرتەی پزیشکی دادیی هەولێر داویەتی بە خانەوادەکەی مەتین، ئاشکرا بووە کە مەتین ئادوگیت هەر سێ ڕۆژ دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتی پزیشکی داد-دا، ڕۆژی ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، وەک ڕۆژی گیان لەدەستدانی دەستنیشان کراو، بەڵام دوای دوو مانگ خانەوادەکەی ئاگادار کرانەوە كه جهنازهی مهتین ئادۆگیت له تهنشت جادهیهك دۆزراوهتهوه. كه دواێ درۆی ئاسایشی پارتی ئاشكرا دهبێت.
دەوڵەتی داگیرکەریی تورکیا بە دوای ئادوگیتەوە بوو، پارتی و دەزگای پاراستنیش بوون بە بەشێک لە ئەجێندا و سیاسەتی قڕکردنی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە و مهتینیان بۆ توركیا له زیندان تیرۆركرد.
مەتین ئادوگیت کە هەموو تەمەنی لەناو تێکۆشانی ئازادیی کورد تێپەڕی کوڕێکی بەناوی ‘فرات ئادوگیت’ ناسراو بە “ڕۆژهات سیابەند”، ڕۆژی ٢٤ـی تەمووزی ساڵی ٢٠١٧، لەناو ڕیزەکانی شۆڕشگێڕانی باكور لە شەڕێکدا دژی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی ئەلکێی شرناخ شەهیدبووە
پێشتریش هاوڵاتی كهمپی مهخموور بهناوی حاجی حهیدهر دێرهینی دهستگیر كرابوو و نزیكەی٢ مانگ گیرابوو كه دوای ئازادكردنی یێكسهر لهماڵێ گیانی لهدهست دهدات كه دهردهكهوێت لهناو ئاسایشی پارتی پێشتر ژههرخواردكراوه و ئهوجا ئازادكراوه و پاشانیش شههید بووه