ئازا پرێس
دوای نزیکەی ساڵێک لە شەڕ و ئاڵۆزیەکانیان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١-١١-٢٠٢٤ مەحمەدی حاجی مەحمود کەناسراوە بە کاکە حەمە، بە شۆفەڵ و حەفارە هێرشی کردۆتە سەر خانوو و کۆشکی براکەی عەبدوڵای وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.
لەئێستا کاکە حەمە خەریکی وێران کردنی خانوی براکەیەتی، هەرچەندە ئەو خانوە لەلایەن ئاسایشەوە دراوەتەوە بە عەبدوڵا، بەڵام بۆ ئەوەی گرژیەکان زیاتر پەرەنەستێنن عەبدوڵا خانوەکەی داوەتە برایەکیتریان بەناوی عەلی.
کێشەو ئاڵۆزیەکانی نێوان کاکە حەمە و براکەی ئەوکاتە دەستیپێکرد کە ویستیان گۆڕەپانێکی یاری فتبۆڵ لە سلێمانی بفرۆشن بە نزیکەی ملیۆن و نیوێک دۆلار، کاکە حەمە رازینەببوو کە هیچ بڕ پارەیەک بداتە عەبدوڵای برای، لەوکاتەوە ئاڵۆزیەکان دەستیپێکردوە.
هەرچەندە لەکاتی ئاڵۆزیەکانیان عەبدوڵای لەهەولێر نیشتەجێبووەو لەکاتی هەڵبژاردنیش سەرۆکایەتی لیستی سەردەمی کرد و دوای ئەوەش رایگەیاند کە بزووتنەوەی سۆسیالیستی دادەمەزرێنێتەوەو مۆڵەتی فەرمی بۆ وەرگرتووەو لەمەو بەدوا کەس ناتوانێ بڵێ خاوەنی سۆسیالیستم، ئەمڕۆ لەپێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا کاکە حەمە هێرشەکەی فرەوانتر کرد و بە شۆفەڵ خانو و کۆشی عەبدوڵای رووخاند.