ئازا پرێس
باوکەکە دەڵێت؛ کچێکی کوشتومەو دواتریش سێ کچ و کوڕێکی دیکەی رفاندووم.
هەفتەی رابردوو کچێک له یه کێک له پرۆژه نیشته جیبوونەکانی شاری هەولێر که وته خوارەوە و گیانیلەدەستدا باوکیشی دەڵیت هاوسەرەکەی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له بەردەم دادگای هەولێر ژن و پیاویکی بەتەمەن به چاوی پڕ فرمێسکەوه دەرکەوتن و رایانگەیاند هەفتەی رابردوو زاوا کەمان کچەکەمانی له شوقەیەکی نیشتەجێبوونەوه خستووەته خوارەوه له دوای ئەوەش هاتووە سێ کچ و کوڕێکی دیکەمانی بۆ شوێنێکی نادیار رفاندووه.
باوکه که باسی ئەوەیکرد کەسێکی دەوڵەمەند به رۆژی رووناک کچەکەمی به زۆر و بێڕەزامەندی لێسەندین و بردی، دواتریش له شوقەیەکی نیشتەجێبوون خستییەخوارەوەو گیانی له دەستدا، ئێستا سكاڵامان تۆمار کردووه، سکاڵاکەشمان لێوەرناگرن.
لەبەردەوامی قسەکانیدا وتیشی، “پۆلیس به ئێمەی وت له ماڵی خۆتاندا بمێننەوه و هیچ مەکەن، بەڵام دواتر ئەو هات و منداڵەکانی فڕاندین و ئێستا نازانین له كوێن”. ئەو باوکه باسی لەوەش کرد چوارجار سکاڵام له دژی ئەو کەسه تۆمار کردووه. سێ هه زار دۆلارم خەرجکردووه، بەڵام کەس وەڵامم ناداتەوه.
بەدەنگی بەرز هاوار دەکات و دەڵێت، لەبەر ئەوەی من هەژارم بۆیە حکومەت گوێمان لێناگرێ، ئەو حکومەتە ئیشی بە فەقیر و هەژاری نییە. ئەڵێ کابرا دەوڵەمەندە بۆیە سکاڵاکەی ئێمە ناخوات و کەس بەدەنگمانەوە نایەت.
ئەو پیاو و ژنە بەتەمەنە، لەلایەک باس لە کوشتنی کچێکیان دەکەن لەلایەن زاواکەیانەوە، لەلایەکیتریش باس لە فڕاندنی چوار منداڵیتریان دەکەن، بەڵام تا ئێستا نە دادگای و نە پۆلیس و ئاسایشیش هیچ لێدوانێکیان نەداوەو وەڵامی پەیوەندیەکانیش نادەنەوە.
ئەو پیاوە بەتەمەنە کە ناوەکەی نەزانراوە، زۆر توڕەیەو هەڕەشە دەکاو دەڵێ براکانی دەکوژم لەکوێ بکەونە دەستم دەیانکوژم.