سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
خۆکوشتن!.. یان کوشتن؟

خۆکوشتن!.. یان کوشتن؟

تشرینی دووه‌م 12, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

جوتیار ئاسۆس

منداڵ هەرلەسەرەتای بەدەستهێنانی ئیدراکەوە ئەو هەستەی لەلا دروست دەبێت کە ژیان هەبوونێکی پڕبەهایە و لەوکاتەوە کە زمان دەگرێت، ئیتر بەهەمان شێوازی دەربڕینی خۆشبەختی و کامەرانی لەو کاتانەی زیاد لە ئەندازەی توانای خۆی توڕە دەکرێت، شێوازی دەربڕینی توڕەیی و تۆران و مانگرتن لە خواردنیشی تیادا بەدیدەکرێت. کەوابێت ئێمە ئیرادەی دەربڕینی ناڕەزایی و بەرهەڵستیکردنمان هەرلە منداڵیەوە دەستەبەر کردووە و هەر کاتێک هەست بە نەبوونی دادپەروەری بکەین، بە فۆرمی جیاواز توڕەیی لەناو پەرچەکردارەکانماندا بەرجەستە دەبێت ، بەڵام پرسی کۆتاییهێنان بە ژیان بەرزترین ئاستی نائاسودەیی دەرونیە و دەبێت بە دواهەمین وەڵام بۆ نادادپەروەریەکی لە ئەندازەبەدەر کە سەرتاپای ژیانی کەسێکی داگیرکردووە.

جۆرێک لە کۆتاییهێنان بە ژیان بریتیە لە هەبوونی باڵاترین ئیرادەی شۆڕشگێڕی و جەستەش ئیدی دەبێت بە بەشێک لە هەبوونێکی مەزنتر کە خودی شۆڕشە، دەرئەنجام یان چالاکیەکی گیانفیدایی ئەنجام دەدرێت یاخود گیانفیدایانە لە سەنگەر بەرامبەر بە هێرشبەران بەرگری ئەنجام دەدرێت ، ئەم جۆرەیان دەبێت بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ چاند و هونەر و ئەدەبیات و جێی ستایشی کۆمەڵگا و بەدەستهێنانی ناسنامەی شەهادەت، کە پەیوەست نابێت بە وتارەکەی ئێمەوە. جۆرێکی تریش بریتیە لە قوڵبوونەوەەکی عیرفانی و ڕۆحی لەناو ئایدیایەک کە خودی خۆکوشتن دەکات بە پەیامێکی ژیان کە لەدەرەوەی پێوەرە کۆمەڵایەتیەکاندایە. بۆنمونە شاعیری بەناوبانگی باشوری کوردستان و شاری سلێمانی محەمەد عومەر عوسمان ( جێنەراڵی پاییز) کە تا کۆتایی ژیانی لەگەڵ دایکیدا دەژیا ، چاوەڕێیکرد هەتا دایکی بۆدواهەمین جار چاوی لەیەکنا، ئەو لەڕوانگەیەکی عیرفانیەوە لەلایەک خۆی بە قەرزاری دایکی دەزانی، چون دایکی ژیانی پێی بەخشیوە، بەڵام لەلاکەی تر جێنەراڵی پاییز نەیویست جگە لە خودی خۆی هیچ بوونێکی تر بڕیاربەدەستی ژیانی ئەوبێت. ئەو بڕیاری کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆی بەر لە ساڵانێکی زۆر دابوو و ڕاستەوخۆ لەپاش کۆتایی پرسەکەی دایکی ئیدی بڕیاری دا کە ڕۆلی ئەو لە جیهاندا کۆتاییهاتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پیاڵە ژەهرەکەی سوکرات

لە مێژووی یۆنان کۆندا سۆفستائیەکان کە نزیکی پاشاکان بوون و لە دانایی فەیلەسوفی یۆنانی (سوکرات) هەستیان بە مەترسی لەدەستدانی پێگەکانیان دەکرد، دواجار توانیان دادوەری سوکرات بکەن و بە خواردنەوە پیاڵەیەک ژەهر مەحکومیان کرد. لەڕاستیدا ئەوان تەنیا ویستیان شکۆی بشکێنن و سوکرات لە خۆشەویستی ژیان جەسارەتی ئەوە نەکات ئەو پیاڵە ژەهرە بخواتەوە، بەڵام سوکرات وتی؛ من دەمەوێت یاسا جێبەجێبکەم و دەستی بۆ پیاڵە ژەهرەکە برد و خواردیەوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ئیدی لەو ڕۆژەوە پیاڵەژەهرەکەی سوکرات بووە بە نەریتێکی جیهانی بۆ سیاسەتمەدارانی باڵا وفەرماندارە سەربازیەکان کە لە کاتی لەدەستدانی پێگەکانیان، یاخود شکستێکی مەزن، ئەوان بەرپرسیاری ئەو شکستە بە خۆکوشتن لەئەستۆدەگرن. زۆر جار (خواردنەوەی پیاڵەیەک ژەهر) دەبێت بە مانشێتی وتاری سەرکردەیەک و بەو مانایە دێت کە بڕیارێک بەسەریدا دەسەپێنرێت کە ئەو نابەدڵ جێبەێی دەکات و جگەلەوە هیچ چارەسەرێکی تری نیە.

ئەفراندنی دۆزەخ و ئیرادەی خۆکوژی

گومانی تیانیە کە ئیرادەی ژیاندۆستی لەلای هەموو مرۆڤێک لە ئیرادەی مەرگدۆستی مەزنترە و خودی پێنج هەستەوەرەکەی مرۆڤ کە پەیوەندیەکانی جەستەی مرۆڤ بە جیهانی دەرەوە ڕێکدەخەن ، هەمیشە لە ئاستی هەرەباڵادا ئاگایی لە مەترسیە دەرەکیەکان بۆ سەر جەستە بە هزری مرۆڤ ڕادەگەیەنن و ئەلتەرناتیڤی خۆپاراستن پەیڕەو دەکەن. ئەمەش هەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە شرۆڤەی بۆکراوە و بە چەندین میتۆدی جیاوازیش دەتوانریت لە دژی کاری بکرێت.

دیسا لەئەفسانەکانی یۆنانی کۆندا غەزەبی گەورەی خواوەندەکانی ئەنتیکی یۆنانی ( زیۆس) لە هەر بەرهەڵستیەک دەرئەنجامەکەی بە ناردنی ئەو کەسە مەحکومکراوە کۆتایی دەهات بۆ لای (تاتەرۆس) کە خواوەندی قوڵترین چاڵی ناوزەوی بوو و مەحکومکراوەکان ئیدی لەناو گەرمی بورکان و جانەوەرە مەترسیدارەکان هەتا ماون لەو ژینگە دۆزەخیەدا ژیانیان بەسەربەرن. دۆزەخ هەمیشە نزمترین ئاستی ژیانە و لە نزیکەی هەموو ئایینە ئاسمانی و زەمینیەکانی دواتریش بە ڕەنگی جیاواز ئاماژەی پێداوە، کە لەسادەترین پێناسەدا (دۆزەخ) ئەو جێیەیە کە مرۆڤ تیایدا هیچ هیوایەکی بە دەربازبوون نامێنێ و تەنیا ئاواتی دەبێت بە مەرگ و نەبوون.

لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەرلە مێژەوە کەسانی باڵادەست و خاوەنهەژموون درکیان بە هەبوونی دۆزەخ کردووە و هەمیشە هەوڵیانداوە کە ڕەوشێکی دۆزەخئاسا بۆ نەیارەکانی خۆیان بخوڵقێنن کە تیایدا مرۆڤ جگە لە خۆکوشتن هیچ ڕێیەکی تری دەربازبوون نەدۆزێتەوە و ئەو فۆرمەش لە دۆزەخی ئەفرێنراو دەکرێت لەناو خانەوادەیەکدا بێت، یان لەناو گوندێک، لەناو عەشرەتێک، لەناو شارێک و یان دەولەتێک بێت و هیچ جیاوازیەکی نیە. ئەوەش قێزەونترین فۆرمەکانی خۆکوشتن لەناو کۆمەڵگایەکدا بەرهەم دەهێنێت کە ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان لەئەندازەبەدەر بڵاوبۆتەوە.

خۆکوشتن لە باشوری کوردستان

هەرچەند مژاری خۆکوشتن زۆر هەستیارە و مرۆڤ دەبێت ڕەچاوی یاسایەکی ئاسایشی حوکمڕانیش بکات کە بەلەبەرچاوگرتنی ڕەهەندە مرۆڤانەکەی ڕای گشتی ناچاری بێدەنگیکردن و شاردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن دەکات، هەتا خۆکوژی نەبێت بە پڕوپاگەندە و دیاردە، بەڵام لەهەمان کاتدا خۆکوشتن دەمێکە بووە بە دیاردە وئەو یاسا بەناو مرۆڤانەیەش بۆ شاردنەوەی حاڵەتەکانی خۆکوژی، بووە بە تاکتیکێکی خۆپەڕاندنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی دەزگاکانی ئاسایش و دادوەری. ئیدی هەر لە یەکەمین ئەفسەری لێکۆڵەری تاوان هەتا پزیشکی دادوەری و بەڕێوبەری پۆلیس و دادوەر و وەزارەتی ناوخۆش دەیکەن بە وێردی سەرزمانیان و زۆربەی جار تاوانەکانی تری کوشتن و تیرۆریش کە لەلایەن کەسانی پلەباڵاوە ئەنجامدەدرێن، ئەوان بەناونیشانی ( خۆکوشتن) پەردەپۆشیان دەکەن و بەو ڕەنگە خۆیان بە بەرپرسیار نابینن و لێکۆڵینەوەکانیش بەزوویی ڕادەگرن.

لە کۆمەڵگای ئێمەدا گەورەترین قوربانی ناچارکردن بە خۆکوژی ژنە. چونکە هەم لەلایەک بەبۆنەی نەریتە کۆمەڵایەتیە دواکەوتوەکان و هەندێ یاسای توندی باوەڕیش لەتوزاقنان و خودنەفرەتی دەبێتە هۆی ئەفراندنی ئەو هەستەی کە ئیدی ئەو ژنە بێزی  لە هەبوونی خۆی ببێتەوە و خۆی لەلاببێت بە بێبەهاترین بوونەوەر، لەلاکەی تر لەکەسایەتی ژندا ئەو باوەڕیەش دەئافرێت کە وەک هەبوونێکی داگیرکراو ئازادیەکانی لێزەوتکراوە و لەدەرەوەی ئەوەش ئیدی حوکمی کوشتن دەبێت بە مۆتەیەکەیەکی بەردوەام لە هزریدا. ئەوەش بووە بە دیاردەیەکی مەترسیدار بۆ هەڵکشانی حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ژنان و کچان، بەڵام لەوەش مەترسیدارتر تێوەگلانی دەزگاکانی ئاسایش و دادگایە ، کە زۆرجار خودی خۆیان قایل نین بە ئەنجامگیری لێکۆڵینەوەکان و باش دەزانن کە ئەو ژنە خۆی نەکوشتووە بەڵکو بەدەستی کەسێکی تر کوژراوە! بەڵام ئەوان وەک حاڵەتێکی خۆکوشتن ناوزەدی دەکەن و ئەوەش دەکەن بە بەهانەیەک کە وەلامی بەدواداچوونەکانی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و ناوەندەکانی پاراستنی مافی مرۆڤیش نەدەنەوە.

حاڵی حازر خۆکوشتن لە باشوری کوردستاندا بووە بە دیاردەیەکی مەترسیدار و ئەوانەی کە خۆیان دەکوژن تەنیا ژن نین، بەڵکو هەندێ جار پیاوانیش توشی هەمان ڕەوشی بێچارەیی دەکرێن و دۆزەخێکیان بۆ دەئافرێنرێت کە جگە لە خۆکوشتن هیچ ڕێیەکی تری دەربازبوون بە خەیاڵیاندا نەیەت. دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆ و دادوەری باشوری کوردستانیش نەک هەر کەمتەرخەمن بەڵکو لەوتاوانە دابەشدارن و چەندین تاوانی قێزەون و تیرۆری چالاکوانان و خەڵکانی تر لەلایەن دەسەڵات و دەسەڵاتدارانەوە وەک خۆکوشتن ناوزەد دەکەن و نەک هەر نەیانتوانیوە دادپەروەرانە مامەڵە بکەن و ئاسایش و ئارامیەک بخوڵقێنن کە تاکەکان لەبری پەنابردن بۆ خۆکوشتن، هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بەن، بەڵکو خودی خۆیان بەشدارن لە هەلکشانی نادادپەروەریەک کە تیایدا کەسانی خاوەنهەژموون هەر یەکەیان خۆی بە (زیۆس)ێک بزانێت و کێیان بەدڵ نەبێت ژیانی لێبکەن بەو دۆزەخەی کە بەختەوەری ڕەها تەنیا لە خۆکوشتندا ببینێتەوە.

ئەم دیاردەیەش زادەی دروستبوونی سیستمی بەڕێوبەری (دەوڵەت)ە و لە سەدەی ڕابردوودا خۆکوشتنی مرۆڤەکانی لەتەواوی جیهاندا گەیاندۆتە لوتکە و ڕەنگە زیادەڕۆیی نەبێت ئەگەر بڵێین خۆکوشتن لە جیهاندا تەنیا لە سەدەی ڕابردوو و لە بن دەسەڵاتی “دەوڵەت” لەتەواوی هازاران ساڵەی مێژووی مرۆڤایەتی پێکەوە زیاترە و لەدەرەوەی ئەوەش (دەوڵەت یاخود  دەسەڵات)هەموو ئیرادەیەکی بەرگریکردن و تەسلیم نەبوون و گۆڕانکاری بە ناوی یاساشکێنی بە تیرۆر و تاوان لەقەڵەم بدات و بە ئاگر و ئاسن هەوڵی سەرکوتکردنی بدات، چونکە ئەفراندنی خودی ئەو “دۆزەخ”ەی تیایدا مرۆڤەکان هەست دەکەن کە بەوەی بەهای مرۆڤبوونی خۆیان لەدەستداوە “دەسەڵات” بە زانابوون ئەفراندوێتی و لەگەڵ خوڵقاندنی هەر ئیرادیەکی سەرهەڵدان و بیری ئازادیدا ئەو دەکەوێتە ڕەوشی لەناوچوون لەبەریەکهەڵوەشانەوە.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

سودانی دێتە هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش کەمتەرخەمن

editor

بابەتی دواتر
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش کەمتەرخەمن

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود: وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایش کەمتەرخەمن

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?