ئازا پرێس
دوای هێرشەکەی کاکە حەمە بۆ سەر خانوی براکەی لە گوندەکەیان لە گوڵەخانە لە رۆژی ١١-١١-٢٠٢٤ و بەشێک لە خانوەکەی بە دەق دەق رووخاند. عەبدوڵا روو لە وەزارەتی ناخۆ و ئاسایش، سکاڵای خۆی دەکات و دەڵێ هەرشتێک رووبدات لەو خانو و باغە من کارم پێوە نییە. لەکاتی هەڵبژاردنەکان کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان کە کاکە حەمە سەرۆکایەتی دەکرد دەیانگوت، هەولێر دەکەین بە گوڵەخانە!! گوڵەخانەش ئەمە دۆخەکەیەتی….
دەقی ڕوونکردنەوەکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود:
بۆ وەزارەتی ناوخۆ
بۆ دام و دەزگای حكومی
بۆ لایەنی ئەمنی و ئاسایش
بۆ داواكاری گشتی و لایەنی دادوەری
بابەت / ئاگاداركردنەوە
– بەڕێزان دەمانەوێت ئاگادارتان بكەینەوە پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۱۱/۱۱ تاوانێکی گەورە بەرامبەرمان ئەنجام درا لەلایەن محمد محمود محمد ئەم تاوانە شكاندنی حەرەمی ماڵەکەم بوو كە قبوڵ کراو نیە نە لە یاسا و نە لە عورف و نە لە ئاداب و ئەخلاقی گشتی دا ، لە دەرەوەی یاسا هەستا بە داگیركردن و پاشان ڕوخاندنی ماڵەكەم.
كە دەبوو وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە فەرمیەكانی وەك ئاسایش و دادوەری ئەركی پێویستی خۆیان ئەنجام بدایە.
سەرەرای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تۆماركردنی سكاڵا لە دژی ناوبراو هیچ ڕێکارێک نەگیرایە بەر بەرامبەر تاوانباران .
بەڕێزان ئەگەر هاتو هەركەسێک هەستێت بە ئەجامدانی ئەم جۆرە تاوانە ئەگەر تاوانبار برای من بێت یان باوكی من بێت یان هەركەسێک بێت تاوان هەر تاوانە و دەبێت ڕێکاری توندی یاسایی لە لایەن لایەنی حكومی یان ئەمنی یان دادوەری بەرامبەری بگیرێتە بەر .
من دەمەوێت لێرەوە پێتان ڕابگەیەنم لە ڕوودانی هەر ڕووداوێک وەك تەقینەوە یاخود بەركەوتنی هەر زیانێک بە خەڵک و ڕوودانی ڕووداوێکی تر لە خانو باخەكەمدا من بەریئم لێی و لێی بەرپرسیار نیم لەبەر ئەوەی هیچ ڕێکارێکی نە دادوەری نە حكومی نە ئەمنی نەگیرایە بەر بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تاوەكو ئێستاش بەردەوامن لەسەر درێژەدان بە تاوانەكەیان ، ئەم كەسە بوەتە كەسێکی مەترسیدار لە دەرەوەی یاسا بۆ خەڵکی ناوچەكە و لە داهاتوشدا تاوانی مەترسیدارتر ئەنجام دەدات.