ئاز پرێس
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دوو کەس کوژران و یەکێکی
دیکەش بەسەختی بریندار بوو.پۆلیس دەڵێت، ئەنجامی یاری عێراق – ئەردەنە.
بە گوێرەی زانیارییەکان درەنگانی شەوی رابردووو لە گەڕەکی حەجاج لە شاری کەرکوک دوو گەنج دەبێتە شەڕیان دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵ شەڕەکە جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و چەکی تێدا بەکاردەهێنرێت، لە ئەنجامدا دوو کەس دەکوژرێن و یەکێک دیکەش بریندار دەبێت و لە ئەنجامدا ٢ کەس دەکوژرێت و چەند کەسی دیکە بریندار دەبن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک لەمبارەیەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە” دوو گەنج لە کاتی بەرێوەچوونی یاری نێوان عێراق – ئەردەن، لە یەکێک لە کافتریاکان سەرخۆش بوونە و بووە بە شەڕیان، دوای گەڕانەوەیان پەنایان بۆ چەک بردووە و لە نێو کۆڵانێکی گەڕەکەکە بووە بە شەڕیان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و دەرگای ماڵان فیشەکی بەرکەوتووە، و یەکێک لە شەڕکەرەکان کوژراو و دووی دیکەش بریندار بوون”.
وتیشی” یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بەکۆی گشتی لە ئەنجامی شەڕەکە دوو کوژراو و بریندارێک هەیە”.
بە پێێ وتوی سەرچاوەکە هەردوو بنەماڵە شەڕەکەرەکە خزم و کەسی یەکترن و لەنەتەوەی عەربن وخەڵکی باشوری عێراقن، کاری گامێشەوانی دەکەن، هێزە ئەمنیەکان لە ناوچەکە بڵاوەیان پێ کراوە بۆئەوەی شەڕەکە زیاتر گەورە نەبێت.