ئازا پرێس
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٦ی ١١ی ٢٠٢٤، له شاری دهۆك، دەگوترێ به‌هۆی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌وه گه‌نجێك به چه‌قۆ كوڕه پوورێكی خۆی كوشت.
به‌پێی زانیارییه سەرەتاییەکان، له گه‌ڕه‌كی مالتای شاری دهۆك، هێشتا نازانرێ هۆکاری سەرەکی چیبوووە شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه له نێوان دوو كوڕه پووردا ڕووی دا و یه‌كێكیان ئه‌وی تری كوشت.
زانیارییه‌كان باس لەوە دەکەن، ئه‌وه‌ی كوژراوه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه.
دوای ڕووداوه‌كه هێزێكی ئه‌منی گه‌یشته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد و ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌شیان گواسته‌وه بۆ پزیشكی دادی دهۆك.
هێشتا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لەبارەی هۆکاری روودانی ئەم شەڕە و کوشتنی ئەم گەنجە لێدوانی نەداوە. بۆیە ناسنامەی قوربانی و تاوانبار هێشتا ئاشکرا نەبووە.
جێگەی ئاماژەی ماوەیەک پێش ئێستاش ژن و پیاوێک لەماڵەکەی خۆیان هەر لە ناحیەی فایدەی دهۆک کوژران، دیسان لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوانیان نەدا، بەڵکو راگەیاندنەکانی پارتی بوونە زمانحاڵی لایەنە ئەمنیەکان.