ئازا پرێس
لە دوو گرتە ڤیدیۆ کە لەهەولێر خودی قوربانییەکان نیشان دەدات، دەردەکەوێ کە چۆن ژن وەک کاڵایەک دەچەوسێنرێتەوەو لەژێر فشاری رۆحی و جەستەیدان.
پێش دوو رۆژ لە میدیاکان گرتە ڤیدیۆی کچێکی دوکاندار لەکاتی کارەکەی لە هەولێر لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی مسیار لە تیکتۆک بڵاوکرایەوە، چۆن سووکایەتی پێدەکرا و دەستدرێژ و فشاری دەروونی دەخرا سەر، ئەو ژنە گەنجەش هیچ توانایەکی نەبوو لەبەرانبەر ئەو هێرشە دەستدرێژکەرانی پیاوەکە، تەنها گریان و نوزانەوە نەبێ.
ئەمڕۆش گرتە ڤیدیۆیەکیتر لەلایەن ژنە نمایشکارێک، دیسان لەهەولێر دەرکەوتووەو خۆی بەگریانەوە باسی ئەوە دەکات کەوا خودی وەزیری ناوخۆی پارتی رێبەر ئەحمەد چۆن پارەو سامانەکەی خواردوە، ئەویش لەبێ دەسەڵاتی و ئەو ئازار و ئەشکەنجە دەروونیەی لەگەڵ ئەوەی دەگری و خۆی بێچارە دەمێنێ، هەر لەبێچارەیش دەڵێ هانا بۆ مەسرور دەبم، داماوەی نازانێ ئەوانە بەچکە مەسرورن و لەژێر دەستی ئەو لەپاراستن گەورە بوونە.
رێکخراوەکانی ژنان و دەزگای دادوەری و دەستەی مافی مرۆڤ، پێویستە بێنە دەنگ و تاوانباران بەسزای خۆیان بگەێنن، ئەو رووداوانە وادەکات کە چاوەڕێی کارەساتی گەروەتربین.