ئازا پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمه‌د شیاع سودانی، لەگەڵ راگەیاندنی کە دژی راپێچکردنی عێراقە بۆ نێو شەڕی ئیسرائیل و حەماس، هاوکات جەختیکردەوە” ئیسرائیل دەیەوێت پانتایی شەڕەکە فراوانتر بکات”.
بەپێی راگەیەندراوێکی کە دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ١٩-١١-٢٠٢٤ سێ شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندرا، ئاماژە بەوە کراوە کە به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بووە به پرسی پێشهات و ڕووداوه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لە راگەیەندراوەکەدا وەک ئاماژەی بۆ کراوە، سودانی رایگەیاندووە “ئیسرائیل ئامانجی فراوانكردنی شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا.”
باس لەوەشکراوە، په‌یامه‌كه‌ی “قه‌واره‌ی زایۆنی” كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی جه‌ختی كردۆ‌تەوە کە بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی له عێراق به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و وتوویەتی” ڕێگه به هیچ لایه‌نێك نادرێت ئه‌و مافه به خۆی بدات. هاوكات سه‌رله‌نوێ ڕه‌تی كرده‌وه عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕ”.
لە کۆبوونەوەکەدا، سوودانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشی نیشتمانی كردووه بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.
دوێنێ لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی کردبوو، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژە بەو هێرشانە دەکات کە لە عێراقەوە میلیشیاکانی شیعە دەیکەنە سەر وڵاتەکەی و ئاماژە بەوەش دەکات، گەر حکومەتی عێراق ئەرکەکانی بەرامبەر ئەم میلیشیایانە جێبەجێنەکات، ئەوا هەریەک لە: عاسئیب ئەهل حەق، لیواکانی بەدر، بزووتنەوەی نوجەبا، ئەنساروڵا ئەوفیا، کەتیبەکانی سەید شوهەدا، ئەمانە لە ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانیان.
جێگەی ئاماژەیە چەندجارێک ئەمریکا بۆتە رێگری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر عێراق، وادیارە ئیتر ئەمریکاش ناتوانێ پێش لە هێرشەکانی ئیسرائیل بگرێ.