سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
دەردی کوشندەی حکومڕانی نەزانین و ئاگانەبونە لەیەکتر

دەردی کوشندەی حکومڕانی نەزانین و ئاگانەبونە لەیەکتر

تشرینی دووه‌م 26, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

پارێزەر – پەیمان عزەدین

ئەمساڵ لە ٢٥/١١ و بەبۆنەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانیی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ،بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەناوی سەرۆکی حکومەتەوە وتی (لە ژێر فەرمان و ڕێنماییەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت ، ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی ، نابێتن تاوانبارانی کوشتنی ئافرەت بەبەر لێبوردنی گشتی بکەون ) .

لەو بۆنەیەدا سەدان چالاکوانی ژنان و یاساناس و بەرپرس و کەسایەتی ئیداری و سیاسی ئامادەیبون ، چەپڵەڕێزانێکی بەدڵ بۆ ئەو فەرمانە لێدرا و دوابەدوای ئەوەش  لە ڕاگەیاندنەکانی پارتی وەک فەرمانێکی یەکلاکەرەوە و داری سیحری کۆتایهێنان بە کوشتن و کێشەکانی ژنان وێنا ئەکرێت.

ئەم ڕوداو و لێدوانە ئەگەرچی یەکەم جار نیە بەڵام دەقادەق وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە مێشکی زۆرینەی خەڵکی کرۆشتووە ( ئەم هەرێمە بۆ زیاتر لە سی ساڵە لە بازنەیەکدا ئەخولێتەوە ؟ بۆ سەرەڕای کۆڕبەند و هەڵمەت و زانکۆ و خوێندن و کارکردن هیچ ناگۆڕێت ؟ ) ، وەڵامی سادە وساکار ، نەزانینە ، ئاگا نەبونە لەکاری یەکتر ، چونە ژێر کاریگەری کێبڕکێی بچوکی حیزبایەتی و ململانێیە لە نەزانیندا.

لە ڕاستیا ئینسان سەری ئەسوڕمێ و زیاتر لە سپیبونی تەمەن سپی ئەبێت کە گوێی لەو جۆرە قسانە ئەبێ و لەبەرامبەریشدا بەسەر زۆرینەی نوخبەی سیاسی و ئیداری ئەم هەرێمەدا تێئەپەڕێت.

جا بۆ ئەوەی ورد ورد لەسەر ئەو لێدوانە بوەستم ، بەچەند خاڵێک کەلێن و بۆشاییە یاساییەکانی ئەو فەرمانە ئەخەمە ڕوو:

یەکەم : لێبوردنی گشتی یاسایە و ئەبێت لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەربچێت . نەک بە فەرمان و ڕێنمایی سەرۆکی حکومەت ،کە ئەبوو بەڕێز وەزیری ناخۆ ئەوەی بە باشی بزانیایە.

لە هەرێمی کوردستاندا و لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵەکانی ٢٠٠٧ ، ٢٠١٢ ، ٢٠١٧ یاسای لێبوردنی گشتی دەرچووە و لە هەرسێ یاساکەدا تاوانبارانی کوشتنی ژنان ڕیزپەڕبون و یاساکان نەیگرتونەتەوە بەم جۆرە:

١-یاسای ژمارە ( ٤  ) ی ساڵی ٢٠٠٧

ماددەی حەوتەم :ئەوانەی ئەم تاوانانەیان ئەنجامداوە یاساکە نایانگرێتەوە :

دەیەم : پڕدان و خراپکردنی ئافرەت .

یانزەیەم :کوشتن لەسەر مەسەلەی ناموس .

٢-یاسای ژمارە ( ٢ ) ساڵی ٢٠١٢

ماددەی شەشەم : سودمەند نابن لە حوکمەکانی ئەم یاسایە ، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە:

هەشتەم : دەستدرێژی سێکسی .

نۆیەم :کوشتن بە بیانوی ئابڕوبەر.

٣- یاسای ژمارە ( ٤ ) ساڵی ٢٠١٧

ماددەی نۆ : لێبوردنی گشتی ئەو تاوانانەی خوارەوە ناگرێتەوە :

دەیەم : دەستدرێژی سێکسی .

سێزدەیەم :کوشتنی ژنان بە بیانوی شوشتنەوەی ناموس .

جا خودی کێشەکە تەنیا ئەوە نیە کە بە مەبەستبێ یان نەزانین  ئاگاداری ئەو یاسایانە نەبن کەلەو بوارەدا دەچون و دەقاودەق ئاماژەیان بەو فەرمانە کردووە کە سەرۆکی حکومەت لە ساڵی ٢٠٢٤ دەریکردووە ، بەڵکو عەیبە قانونیەکە ئەوەیە کە حکومەت لایەنی جێبەجێکاری یاساکانە و هەر  ئەوەندە ئەو یاسایانە ئەبینێ و ئەخوێنێتەوە کە لە پەرلەمانەوە دەردەچن .

دووەم :ئەوی لە هەرێمی کوردستاندا ژنکوژی بەرداوە و ئازادی کردووە لێبوردنی تایبەت بووە کە لە لایەن سەرۆکی ئەوکاتەی هەرێم بەڕێز مەسعود بارزانیەوە دەرکراو بۆ هەموو ئەوانە بوو کە لێبوردنی گشتی نەیئەگرتنەوە ، بۆیە جێی خۆی بوو سەرۆکی حکومەت داوای لە سەرۆکی هەرێم بکردایە کە لێبوردنی تابەت چیتر بۆ تاوانبارانی کوشتنی ژن دەرنەکات و مژدەی ئامادەکردنی پڕۆژەی ئاسای لێبوردنی تایبەتی بدایە ، وەک ئەوەی لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە و تائێستا یاسای بۆ دەرنەکراوە و سەرۆکی هەرێم بەبێیاسا و چوارچێوە لێبوردنی تایبەت دەرئەکات.

ئینجا

ئەوەی کێشەی سەرەکیە لە بابەتی کوشتنی ژندا و دیسانەوە پەیوەندی بە نەزانین و ئاگالێنەبونەوە هەیە ، نەبونی ماددەیەکی تایبەتە بە سزای کوشتنی ژن لەسەر ناموس . چونکە لە پەرلەمانی کوردستانەوە وبە یاسای ژمارە ( ١٤ ) ی ساڵی ٢٠٠٢ تەنیا حوکمەکانی ماددەکانی ( ١٢٨ ،١٣٠ ،١٣١ ) یاسای سزادانی لەکارخستووە سەبارەت بە تێوەگلان لەتاوانی دەرەوق بە ئافرەتان .

واتە تاوانکاری بەرامبەر ژنان بە مەعزەرەتی یاسایی سزا سوککەر دانەناوە ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە لە نەبونی ماددەیەکی سزایی تایبەت بە کوشتنی ژندا ، نە ڕێگری و بەربەستی ڕاستەقینە لەبەردەم تاوانکاری دژ بە ژنان دائەنێت و نە ڕیزپەڕکردنی تاوانبارانی ژنکوشتن لەیاسای لێبوردنی گشتیدا ڕۆڵی ئەوتۆی ئەبێت .

بۆیە

چارەسەرکردنی ڕیشەیی تاوانکاری بەرامبەر بە ژنان لە نوسینەوەی یاسایەکی تایبەت بە ژندایە کە کۆی کەتن و تاوانەکان بگرێتەوە کە بەرامبەر بە ژنان ئەکرێت  و سزای توندیان بۆ دابنرێ ، ئەوکات ئاسانتر ئەزانرێ تاوانکارانی بەرامبەر ژنان کێن.

بێگومان بۆ ئەمەش پەرلەمان و حکومەتێکی بەئاگا و ئیرادە و لێزانی ئەوێت .

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

شەڕی نوێی و گۆڕانكارییە چاوەڕوان نەكراوەكان

بابەتی دواتر

لە ٤٦ ساڵ تەمەنیدا، پارتی زۆرترین ئەندامی لێ کوشتووە

editor

بابەتی دواتر
لە ٤٦ ساڵ تەمەنیدا، پارتی زۆرترین ئەندامی لێ کوشتووە

لە ٤٦ ساڵ تەمەنیدا، پارتی زۆرترین ئەندامی لێ کوشتووە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?