سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
لە ٤٦ ساڵ تەمەنیدا، پارتی زۆرترین ئەندامی لێ کوشتووە

لە ٤٦ ساڵ تەمەنیدا، پارتی زۆرترین ئەندامی لێ کوشتووە

تشرینی دووه‌م 27, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

لە ساڵ ١٩٧٨ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، لە ئەنجامی کۆنگرەیەک بە ٢١ ئەندام، پارتیەک لە دایکبوو بەناوی پارتی کرێکارانی کوردستان. لەماوەی تەمەنیدا زۆرترین قسەی لەبارەوە کراوە، چونکە رووبەڕووی سەختگیرترین داگیرکەری کوردستان بۆتە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە.

ئازا پرێس وەک ئەرکێکی رۆژنامەوانی بەپێویستی بینی لێکۆلینەوە لە بەشێکی ئەو مێژووە بکات، ئەویش هەڵوێستی حیزبەکانی باشوور بووە بەرانبەر پەکەکە. چونکە لە باکوری کوردستان و تورکیا پەکەکە تاکە رێکخستنی کوردستانیە کە بەشەڕی چەکداری لە دژی سوپای تورکیا وەستاوەتەوە. سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی باشوور، ئەگەر ماوەیەک هەندێک ناکۆکی و پێکدادنیشیان هەبێ لەگەڵ پەکەکە، بەڵام بە دانوسان چارەسەریان کردووە. پارتی دیموکراتی کوردستان، کە خۆی بە پارتی دایک و هێزی گەورەی کوردستانی بەناو دەکات، وەک چۆن ناکۆکی و شەڕی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەبووە، هەمانکات گەورەترین ناکۆکی و شەڕیشی بەرانبەر پارتی کرێکارانی کوردستان هەبووە و ئێستاش هەیە.

بەرپرسانی پەکەکە نایشارنەوە کە لە تەمەنی ٤٦ ساڵەی پەکەکەدا زۆرترین قوربانیان بەدەستی چەکدارانی پارتی بووە، جا ئەوە چ راستەوخۆ خودی پارتی بارزانی یان پارتی لە پارچەکانیتر ئەنجامیان دابێ. نمونەی رێکخراوی ستێرکا سۆر و قیادە موەقەتە و ئەنەکەسە و چەکدارانی رۆژ … هتد.

لە بەر زۆری قوربانیەکان، دەبێ ئێمە لەم راپۆرتەدا نەتوانین سەرجەمیان بەناو و رێکەوت باس بکەین، بەڵام هەوڵدەدەین ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە چەکدارانی پارتی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە ئەنجامیانداوە دیاری بکەین.

سەرکردەکانی پەکەکە نەیانشاردۆتەوە کە پارتی زۆرترین ئەندام و دۆست و کادیری ئەوانی لە شوێن و کاتی جیاوازدا کوشتوە، یان بێسەروشوێن کردووە، یان رادەستی دەوڵەتی تورکیا کردوونەتەوە، یان لە زیندانەکانی خۆی تەوقی کردوون. ئەو زانیاریانەش لە پەرتوکەکان، هەمانکات لێدوانە رۆژنامەوانیەکاندا هەیە.

یەکەم شەهیدی پەکەکە لە ١٨-٥-١٩٧٧ پەکەکە دەیخاتە ئەستۆی گروپێک بەناوی ستێرکا سۆر، ئەو گرووپە بەرپرسەکەیان ناوی عەلادین کاپان بووە، وەک بەرپرسانەی پەکەکە دەڵێن، لەلایەن قیادە موقەتەوە هاتۆتە ئەرکدار کردن بۆ ئەوەی گورز لە سەرکردایەتی گرووپە تازەکەی بەناوی ئاپۆچی بوەشێنێ، ئەنجام حەقی قەرار کە بە رەگەز تورکە و خەڵکی شاری دەنزلی تورکیایە، لە شاری عەنتابی باکوری کوردستان دەکوژێت.

لەسەر و بەندی دامەزراندنی پەکەکە، پارتی\تورکیا لەسەر ناوی سکرتێرەکەی ئەوکاتیان سراج بلگین دەڵێت، هەر ئاپۆچیەک ئەگەر بگەڕێتەوە ماردین و بۆتان، ئەوا قاچی دەشکێنین. فەرهاد ماردین یەک لە لایەنگرانی پەکەکە بووە ئەوکات، لە بیرەوەریەکانی کە بە دووبەرگ بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت، لەئەنجامی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی ئەندام و لایەنگرەی پارتی\تورکیا بەناوی قیادە موەقەتە کردوویەتیە سەرمان، ٤٤ هەڤاڵمان شەهید بووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی دوران کەڵکان کە ئەوکات فەرماندەی گشتی گەریلابووە لە زستانی ١٩٨٥، دەڵێت، پارتی گەماڕۆیان خستەسەرمان تاکو هیچ پێویستیەکمان لە باشوور بەدەست نەگات، هەمانکات لەبەر سەختی زستان و پچڕانی پەیوەندیمان لەگەڵ رۆژهەڵات و باکور، بۆیە شەش مانگ نانی ئاردی بەڕوومان خواردووە، بەزەحمەت خۆمان گەیاندە بەهار. هۆکارەکەی ئەوە بووە پارتی لەسەر زمانی ئیدریس بارزانی گوتویانە، بۆچی بەبێ مۆڵەتی ئێمە شەڕی تورکیا دەکەن!!

دوای راپەڕینی ١٩٩١ دەرفەتێکی زۆری مادی و مەعنەوی کەوتە دەست هێزەکانی باشوور، بەڵام دوای ساڵێک لە تێپەڕبوونی راپەڕین واتا لە ٤-١٠-١٩٩٢ پارتی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی ئیقناع کرد تاکو هێرشی پەکەکە بکەن لە هەرێمەکانی (خواکوڕک، زاپ، ئاڤەشین و مەتینان و حەفتانین)، بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە یەکێک لە وتارەکانی سەرۆکی پەکەکەوە راگەیێنراوە دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی بڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی عێراق، بە داواکاری تورکیا و بە پێشەنگایەتی پارتی هێرشی ئێمەیان کردووە، سەرۆکی پەکەکە دەڵێت، لە شەڕی ١٩٩٢ کە ٤٠ رۆژی خایاندوە نزیکەی ١٠٠٠ گەریلا شەهید بووە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ١٩٩٥ کە پارتی لە گەڵ تورکیا و ئەمریکا خەریکبوون لە شاری دبلنی ئیرلەندا پەکەکە بخەنە لیستی تیرۆر، بەگوێرەی زانیاریەکانی جەلال تاڵەبانی کە لە دیداری تەمەن لەگەڵ سەڵاح رەشید باسی دەکات. پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پیلانە پەلامارێکی سنورداری پارتیداوە، بەڵام کەس نەکوژراوە، لە دەرەوەی دیلبوونی ٦٠ چەکداری پارتی. لە هێرشێکدا کە لەمانگی ئەیلولی هەمان ساڵ پارتی کردیە سەر پەکەکە لە سەرچیای گارە کە بە قەسری سەدام بەناو دەکرێ، ٢٥ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە، فەرماندەی هێزەکە هەنگاو چۆمانی (عەبدولخاڵق ئەحمەد) بووە دانشتووی ناحیەی قوشتەپەی هەولێر بووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پەکەکە، پارتی زۆرترین کۆمەڵکوژی لە ساڵی ١٩٩٧ – ١٩٩٨ لە دژیان ئەنجامداوە. ئەوەی کە هەموو خەڵکی هەولێر بینیویانە پارتی لە ١٦-٥-١٩٩٧ لە ناوجەرگی هەولێر هێرشی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە و لایەنگر و بریندارانی شەڕیداوە. بەگوێرەی سەرچاوەی رێکخراوی هێڤی بۆ قوربانیانی جەنگ، ٨١ کەس لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە لە کە زۆربەیان بێ چەکبوونە. جێگەی ئاماژەیە رۆژێک بەر لەو هێرشە سەرۆکی پارتی مەسعود بارزانی ئەوکات بەڵێنی داوەتە عوسمان ئۆجالان کەوا نابنە بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپای تورکیا لە ١٤-٥-١٩٩٧ لە زاپ دەستی پێکردبوو. بەگوێرەی زانیاریەکانی عوسمان ئۆجالان دەڵێت، مەسعود سوێندی بە گۆڕی مەلا مستەفای باوکی خواردووە کە هێرش ناکەنە سەر هێزەکانمان، دەڵێ ئێمەش بەڵێنمان پێدا کە هێزەکانمان لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان سووک دەکەین.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە دوران کەڵکان لە پەرتوکی مێژووی ٤٠ ساڵەی پەکەکە باسی دەکات و دەڵێت، لە نەخۆشخانەی گەریلا لە سەر رووباری ئاڤەشین، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی پارتی بۆ سەر هەڤاڵانی بریندارمان لەو نەخۆشخانەیە زیاتر لە ٦٧ گەریلامان شەهیدبووە، جێگەی ئاماژەیە ئەوکات دوران کاڵکان فەرمانداری ئەو هێزانە بوونە کە بە هەرێمی زاگرۆس بەناو دەکرێت.

لە تەموزی ١٩٩٧ کاتێک کۆمەڵێک گەریلای ژن دەیانەوێت لە زاپ بەپەڕنەوە بۆ گارە، لە نزیک دێرەلوک دەکەونە بۆسەی چەکدارانی پارتی، بەگوێرەی زانیاریەکانی جەمیل بایک باسی دەکات کە ئەوکات سەرپەرشتیاری هەرێمی زاپ بووە، دەڵێت ٣٢ گەریلای ژنمان لەو بۆسەیی پارتیدا شەهید بووە.

دیسان لە مانگی ١٢ی ١٩٩٧ لە ئەنجامی هێرشێکی هاوبەشی پارتی و تورکیا بۆ ناچەی خنێرەو چیای شەکیف، بەگوێرەی زانیاریەکانی فەرماندەی ئەو هەرێمە نورەدین سۆفی دەڵێت، ٢٥ گەریلامان شەهید بووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە هەرێمی گارە لە زستانی ساڵی ١٩٩٩ لە پەلامارێکی لەناکاو بۆسەر گارە لە کانی بۆتکێ و دەوروبەری ١٧ گەریلا کۆمەڵکوژکراون، هەرچەندە هیچ شەڕ و پێکدادانێکیش ئەوکاتە لە گۆڕێ نەبووە.

بەرپرسانەی پەکەکە ئەوە ناشارنەوە دەڵێن، پارتی بەبۆنە و بێ بۆنە پەلاماری ئەندام و کادیر و لایەنگرانمان دەدات، زۆرێکیش لەوانە دوای سەودا و مامەڵە پێکردنی رادەستی تورکیایان دەکاتەوە.

لە ساڵانی ٢٠٠٠ بەفەرمی شەڕ لەنێوان پارتی و پەکەکە نەبووە، بەڵام وەک بەرپرسانی پەکەکە دەڵێن، پارتی لەکوێ دەرفەتی بۆ رەخسابێ پەلاماری داوین و زیانی گیانی و مادی پێگەیاندوین، وەک خۆیان دەڵێن ئێمە بەهەستیاری نەتەوەیی هەڵسوکەوت دەکەین، بەڵام پارتی لەپشتەوە خەنجەرمان لێ دەدات.

تەنها لەماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردوو، واتا دوای ئەوەی ئۆپەراسۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی بادینان چڕبوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی پارتی لە رێگەی چەکدارانی گوڵان و رۆژ هێزی گەریلای خستۆتە چەمبەرەوە، هەمان کات دەستی بەسەر ئەو ماسک و چەکە دژە ئاسمانیش داگرت کە دەخوازرا بگاتە دەستی گەریلاکان تاکو خۆیان لەهێرشی کیمیاوی سوپای تورکیا بپارێزێ، بۆیە فەرماندارانی گەریلا ئاماژەیان پێکرد کە لەئەنجامی ئەو هێرشانە نزیکە ٣٠ گەریلامان بە چەکی کیمیاوی شەهید بووە.

فەرماندارانی گەریلا ئەوەش ناشارنەوەو دەڵێن، لە ئەنجامی بۆسەی چەکدارانی پارتی لە ساڵی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣دوو گرووپمان کە پێکهاتبوون لە ٧ و ٩ گەریلا لەناچوون، گرووپەکیان لەسەر ئاوی بێخمە، گروپێکیش لە دۆڵی بالیسان، پەکەکە لە رێگەی راگەیاندن داوای تەرمی شەهیدەکان و بریندارەکانی کرد، بەڵام پارتی رادەستی نەکردنەوە.

وەک دیاردەبێ و بەگوێرەی لێدوانەکانی سەرۆکی پارتی لە کۆتا رۆژەکانی بانگێشەی هەڵبژاردن لە هەولێر و هەمانکات لە لێدوانی ٢٣ ئەم مانگەی لە کۆنفرانسی میپس لە دهۆک، بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە پەکەکە کردوو، جیاواز لە جاران بە تیرۆر بەناوی کرد، وەک خۆی گوتی پرۆسەی ئاشتی گوایە لە تورکیا هەیە، بەڵام تیرۆر کۆسپە.

لای خۆیان بەرپرسانەی پەکەکە لە چەند بۆنەیەکی جیاواز پارتیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە دەستی لەگەڵ میتی تورکیا تێکەڵ کردووە، سیخوڕی بەسەر گەریلاوە دەکەن، لەوبارەیەوە بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆندا لە ٢٠٢٣ گوتی، تائێستا لە ئەنجامی سیخوڕایەتی دەزگای پاراستنی پارتی بۆ میت لە ٢٠١٧ – ٢٠٢٣، نزیکەی ١٠٠٠ گەریلا و فەرماندە و کادیری پێشەنگمان شەهید بووە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئازا پرێس ئێستا ٨ کادیری پەکەکە لە زیندانەکانی پارتین لە هەولێر و دهۆک، تەنها لەبەر ئەوەی گەریلا و ئەندامی پەکەکەن.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

دەردی کوشندەی حکومڕانی نەزانین و ئاگانەبونە لەیەکتر

بابەتی دواتر

پارتی چەند گەنجێکی گوندی گوهەرزێ ڕفاندوە

editor

بابەتی دواتر
پارتی چەند گەنجێکی گوندی گوهەرزێ ڕفاندوە

پارتی چەند گەنجێکی گوندی گوهەرزێ ڕفاندوە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?