ئازا پرێس
به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکەمین قوتابخانه‌ی سنوری پەروەردەی پشدەر زەنگی بایکۆتی لێدا و ئەمڕۆ دەوامی تێدا ناکرێت، مامۆستایان ده‌ڵێن، “به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانمانه‌وه ناتوانین به‌رده‌وام بین و بایكۆت ده‌كه‌ین”.
قوتابخانه‌ی زه‌ڵێی بنه‌ڕه‌ت كه له شه‌ش مامۆستا پێكهاتون، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نوسراوێكدا ده‌ڵێن، “بڕیارمانداوه به بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن له ڕۆژی ١ی ١٢ی ٢٠٢٤ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانمان، ناتوانین درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین”.
هێشتا هیچ واده‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه بۆ دابەشکردنی موچە ڕانه‌گه‌یه‌نراوه
زیاتر له ٥٠ رۆژه موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و تائێستا موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ئه‌مساڵ دابه‌شنه‌كراوه،
ده‌زانین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكدا یه‌كانگیربوین؛ داماڵراوه له هه‌مو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تی و ویژدانیی و ئه‌خلاقیی
٢٧ی مانگی ڕابردو ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی شاره‌زور له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ده‌زانین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكدا یه‌كانگیربوین؛ داماڵراوه له هه‌مو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تی و ویژدانیی و ئه‌خلاقیی، ده‌سه‌ڵاتێك، كه نه‌ك باكی به هیچ ڕه‌هه‌ندێكی ژیانی ئێمه نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه، بۆ ئه‌و ئه‌ركه هێڵدراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات؛ كه (ژیان، شكۆ، ئایین، بژێوی، په‌روه‌رده، مرۆڤبون، بیركردنه‌وه و هۆشیاری، ئازایه‌تی و هه‌ڵوێست، ته‌ندروستی، زمان، خۆشگوزه‌رانی)ی تاكبه‌تاكمان وردوخاش بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌كردوه، “له رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی (كانونی یه‌كه‌م/١٢)ی ٢٠٢٤ه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، هاوكات هانی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یش ده‌ده‌ین، كه له‌ژێر چه‌پۆكی پڕ له‌نه‌فره‌تی حوكمڕانیی ئه‌م دزانه‌دا ژیان ده‌كه‌ن، هاوهه‌ڵویستبن