سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە بیروڕا
تێر ئاگای لە برسی نیە

تێر ئاگای لە برسی نیە

كانونی یه‌كه‌م 7, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

♦️بێ هەڵوێست نابم و هەڵوێستم دەبێ و وەک هەمیشە لەبەرەی گەل ئەبم لە بارودۆخە خراپەکان.

♦️لیوا / ئەیوب یوسف سعید لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ٣و٧ی تایبەتی یەکێتی. لە لێدوانێکی نوسراودا کە لەپەڕی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، زۆر بەتوندی پەیام دەنێرێ بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی. لیوا ئەیوب یوسف دەڵێت ئێمە شۆڕشمان بۆ ئەم دۆخە نەکردووە، ئەگەر لێمان تێکبچێ بە سەد ساڵیتر پێمان چاکنابێتەوە.

📌دەقی لێدوانەکەی لیوا ئەیوب یوسف وەکو خۆی لە خوارەوە بخوێنەوە؛

پەیامێک بۆ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بارودۆخی خراپ و ناهەمواری کوردستان و دۆخی هاوڵاتیان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بێ جیاوازی حیزبی و هێزە ئەمنیەکان و مامۆستایان و کاسبکاران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی ئەڕوات ، دوو لایەنی و یەک نەگرتوویی کورد و حیزبایەتی هەموو ئینتیمایەکی لەناو بردووە ، کوردستانمان لە دۆخێکی پڕ تەنگەژە و قەیراندایە لە هەموو ڕویەکەوە کە بەرەو کاول بوون ئەچێ ، ئەوەی زیاتر لە  پەنجا سالە هەوڵی بۆ ئەدەین و خوێنمان بۆ ڕشتوە بە ساتێک لەدەستمان ئەچێ بە جۆرێک کە سەدان ساڵیتر بۆمان چاک ناکرێتەوە ، خەریکە ئەبینە نمونەیەکی ناشیرینی حکومرانی لەسەر ئاستی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پشتگوێ خستن و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە.

قوت و ژیانی خەڵکتان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و ناکۆکی نێوان خۆتان کردوە لە پێناوی گیرفان و هەژماری خۆتان

ژیانی هەزاران گەنج و شیرازەی نێو ماڵی هەموو تاکێکتان تێکدا لە پێناوی بەرژوەندییەکانی خۆتان

خەڵک لە خراپترین بارودۆخدا ژیان ئەگوزەرێنێت

تاکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن و ژیانی خەڵک هەرزان فرۆش ئەکەن لەسەر خاکێکی پڕ لە سامانی سروشتی.؟

چەندین ساڵە دەستتان ناوەتە بینە قاقای خەلکی کوردستان و بێ باکن لەوەی ڕوو ئەدات .

بۆیە داوایەک ئاڕاستەی ئەوانە ئەکەم کە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتدان .

 ئەگەر لە خەمی گەل و میللەتی خۆتانن ئیتر دەست لە ناو دەست یەکگر بن لە پێناوی گەل و میللەتی خۆتان و بێدەنگی بشکێنن و هەڵوێست وەرگرن ،ئیتر مەهێڵین غەدر لە چارەنوس و قوتی خەڵک بکرێت و هەمووتان وەرنە سەر شەقام و ئەو بەربەستانە بشکێنن کە ٣٤ ساڵە لەبەردەمی خەڵکی کوردستانە

ئەی داهاتی خاڵە سنوریەکان بۆ کوێ ئەڕوات.؟

باجی دەزگا حکومیەکانی ناو شار چی .؟

حکومەتێک ئەوەنە زاڵم بێت دەست بۆ قوتی خەڵکیک ببات ٤٠ ساڵە ئەچەوسێنرێتەوە لە پای چی.؟

حکومەتێک نەتوانێت موچەی سێ مانگ بدات بە خەڵک کە مافێکی سەرەتایی خۆیانە ئەوە حکومەتێکی فاشیلە و ڕۆژێک ئەکەويتە بەر شاڵاوی گەلێکی ستەم لێکراو

خەباتمان کرد لە پێناوی  چی..؟

لە پێناوی ئەوەی ژیانی خەڵک بخەنە ئەو بارودۆخە سەخت و ناهەموار و پڕ قەیرانەوە.؟

من وەک پێشمەرگەیەک خەباتم نەکردوە تاوەکو  بگەمە ئەو پۆست و پێگە و لیپرسراویەتە تا بێدەنگ بم لە ئاست زوڵم و ستەم ، ئێمە خەباتمان لە دژی زوڵم و ستەم و داگیرکاری کرد .

تاکەی لە پێناوی بەرژەوەندی خۆتان و مناڵەکانتان یاری بە چارەنوسی خەڵکی کوردستان ئەکەن ؟

 دەسەڵاتی خۆسەپێن و زوڵم و ستەم ناچێتە سەر،دونیا دەورانە ڕۆژێک پێگە و کورسیتان ئەکەوێتە لەنگی چونکە

ڕۆژ بە ڕۆژ گوزەران و ژیانی خەلک ئەکەوێتە مەترسیەوە هەروەها مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە

برسی کردنی خەڵک ئەنجامی باشی نابێ

» تێر ئاگای لە برسی نیە«

بێ هەڵوێست نابم و هەڵوێستم دەبێ و وەک هەمیشە لەبەرەی گەل ئەبم لە بارودۆخە خراپەکان

لیوا / ئەیوب یوسف سعید

لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای ٣و٧ی تایبەت

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

دۆخی سوریا لە وێنە گەورەکەدا

بابەتی دواتر

رووخانی بەشار ئەسەد و داهاتووی سوریا

editor

بابەتی دواتر
رووخانی بەشار ئەسەد و داهاتووی سوریا

رووخانی بەشار ئەسەد و داهاتووی سوریا

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?