سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە راپۆرت و چاوپێکەوتن
رووخانی بەشار ئەسەد و داهاتووی سوریا

رووخانی بەشار ئەسەد و داهاتووی سوریا

كانونی یه‌كه‌م 8, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

شیکاری ئازا پرێس

بەیانی ئەمڕۆ ٨-١٢-٢٠٢٤ رژێمی بەعسی سوری و سەرۆککۆمار و دار و دەستەکەی رووخانی خۆیان لە راگەیاندنەکانی خۆیان راگەیاند، دوای ئەوەی نەیانتوانی هیچ بەرگریەک لە پایتەخت دیمەشق بکەن.

بەشار ئەسەد دوای ٢٤ ساڵ لە سەرۆککۆمارتی سوریا، نیتوانی ئەو دەسەڵاتەی لە باوکی بۆی مایەوە، بەسەلامەتی رادەستی دوای خۆی بکات.

حافز ئەسەد کاتێک هاتە دەسەڵات هاوسەنگیەکانی سیاسی و ئیداری بۆ دەسەڵاتەکەی دیاریکرد، بەناوی سەرۆکایەتی شەڕ لە دژی ئیسرائیل نەتەوەپەرستایەتی عەرەبی بەلای خۆی راکێشا. بە داگیرکردنی لوبنان هەژموونی هێزی سەربازی دانا. بە ناکۆکیەکانی لەگەڵ رژێمی سەددام خۆی خستە بەرەی شیعەگەری ئێران، بە پاڵدانە پاڵ سۆڤیەت خۆی لە ئەمریکا پەراوێز خست. بە پشتیوانی کردنی کوردانی باشور و باکور، سۆزی کوردان بۆ لای خۆی راکێشابوو.

بەشار ئەسەد لەبەر ئەوەی لەناو ئەزموونی سیاسی و رێکخستنی کۆمەڵگەوە، نەهاتە ناو لوتکەی بەڕێوەبردن. بۆیە نەیتوان ئەو هاوسەنگی و توانا سیاسیەیی باوکی نیشانبدات، ئەمەش وایکرد نەک چارەسەری کێشەکانی پێ نەکرا، بەڵکو نەیتوانی ئیدارەی کێشەکانیش بکات.

 فاروق شەرعی وەزیری دەرەوەی سەردەمی حافز، لە بیرەوەریەکانی دەڵێت، گۆرباتشۆف لە حافزی پرسیار کرد، ٢٠ ساڵە چۆن سوریا بەڕێوەدەبەی؟

دیارە بەڕێوەبردنی سوریا کارێکی هەروا ئاسان نییە، بەڵام زەحمەتیش نییە، ئەگەر هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزاکان بەناسنامەی خۆیان بەشداربن لە بەڕێوەبردنی وڵات. لەلایەکیتریش بڕیاری خەڵکی سوریا یەکەمبێ، نەک دەوڵەت و هێزەکانیتر. لەکۆتایدا نە رووسیا و نە ئێران و نە حیزبوڵا، هیچ خێرێکیان بۆ گەلانی سوریا و بەڕێوەبردنی وڵاتیش نەبوو.

رژێمی بەعسی عەرەبی کە لەسوریا دامەزرا هەر لە سوریاش کۆتایی هات، بە کۆتایی هاتنی بەشار ئیتر تەنها کەسێک نا، بەڵکو رژێمێک و مۆدێلێک کۆتایان پێهات، بێگومان کەسێکیش مۆڕالی ئەوەی نییە جارێکیتر بەم ناوە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی عەرەبی تێکۆشان بکات.

گۆڕانکاریەکانی دوای بەهاری عەرەبی، ئەسەد بەیارمەتی ئێران و رووسیا هەندێک کاتی قازانج کرد و تەمەنی درێژکرایەوە، بەڵام بێ ئەوەی دەست بۆ هیچ چاکسازی و گۆڕانکاریەک ببا، فەرمانڕەوایەکەی لە قەیرانەکەوە دەچوو بەرەو قەیرانێکی ئاڵۆزتر. دەرفەتی هەبوو بە رێکەوتن و سازش لەگەڵ هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ناوخۆی سوریا، بەخۆداچوونەوە بکات، بەتایبەت دەرفەت بدا بە ئیدارە هەرێمیەکان، تاکو گوزارە لەخۆیان بکەن، بەتایبەت کورد و سوونە.

رژێمی ئەردۆغان دەستی خستە بینەقاقای سوریا و تا نەیڕووخاند وازی نەهێنا، ئەردۆغان ٢٢ ساڵە دەیەوێ سوریا دەقەیران و ئاڵۆزیەکانی تورکیا بگڵێنێت، بەتایبەتیش دوژمنایەتی پێکردنی کوردان.

ئێران و حیزبوڵا بەناوی ئاین و بەرەی مەقاوەمە نەهێشتیان بەشار ببێتە خاوەن ئیرادەی چارەسەری کێشەکانی سوریا، نەخۆشیان ئەو هێزە بوون تا سەر ئێسقان پارێزگاری لێبکەن. بۆیە لەکۆتا رۆژەکان وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی گووتی، بەشارمان رادەستی خوا کردووە!! بەڵام ٥٣ ساڵ بوو رادەستی خوایان نەدەکرد، بەڵکو خۆیان ببوونە خودای سوریا و نەیان دەهێشت بەشار بەبێ مۆڵەتی ئەوان هەنگاوێک بنێت.

رووسیا چ لە سەردەمی سۆڤیەت و چ لە سەردەمی بەشاریش، سوریا بەشێک بوو لە قوڵای ستراتیژیەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە دواین کۆبوونەوەی دەوحەی قەتەر، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێ، بەگوێرەی پلانێک بەشار دەسەڵاتەکانی بگوازێتەوەو گۆڕانکاری بکات، بەڵام کار لەکار ترازابوو، چونکە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوونە گەیشتبووە بەردەم دیمەشق و مانەوەی بەشار لە ئان و ساتدا بوو.

لەدوای بەشار؛

سوریا قۆناغێکی سەخت و دژوار تێپەڕێنێ، لەگەڵ هەوڵی گەڕانەوەی سوریا چەند سەدەیەک بەناوی ئیسلامی سوونی بۆ دواوە، هەمانکات سەختە لە داوی پیلانەکانی تورکیا خۆیان دەرخەن، چونکە تورکیا بەشێکی سەرەکیە لە پیلانی رووخاندنی ئەسەد.

ئیسرائیل ٥٣ ساڵە وەک دوژمنی پلەیەک سەیری دەسەڵاتی ئەسەدی کردووە، بۆیە تا لە پەلوپۆی نەخست وازی لێنەهێنا، بەرەی تەحریری شام بەئاگاداری ئیسرائیل لەڕێگەی میتەوە ئەو هێڕشەیان دەستپێکردووە، دیسان ئیسرائیل نەیهێشت کە ئەمریکا دەستوەرداتە پێشڕەوەیەکانی گرووپە چەکدارەکان، ئەمریکا دەیگووت ١٠ ملیۆن خەڵات بۆ سەری م.جۆلانی، جۆلانی حەفتەیەکە بەیاوەری راگەیاندنەکانی ئەمریکاوە لە حەلەب و حەما و حمس و دیمەشق دەسوڕێتەوە، بەڵام کۆتا قسەی ترامپ ئەوە بوو کە کارمان بە سوریا نییە چیبەسەردێ. واتا پەیامی دا م.جۆلانی و گرووپە رادیکاڵە سوونیەکان، رێگەتان لەبەردەم کراوەیە.

گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی دەسەڵاتی ئەسەد بەتایبەت لە سەرەتای ساڵانی هەشتا پەیوەندیەکیان لەگەڵ حافز هەبوو لە رێگەی سەرۆکایەتی پەکەکەوە، دواتر ویستیان هەمان پەیوەندی لەگەڵ بەشار بەردەوام بکەن، بەڵام بەشار بەڕێککەوتنی ئەدەنە خۆی خستبووە باوەشی تورکیا.

 دوای ٢٠١١ کورد لە سوریا لە هەرێمەکانی خۆیان شۆڕشیان بەبێ خوێن سەرخست و پەیوەندیشیان لەگەڵ بەشار بەردەوام کرد.

هەوڵی کورد لە دوای ٢٠١٤ ئەوە بوو کە کێشەکانی سوریا لەسەر بنەمای دیموکراتی چارەسەر بکەن، بەمەرجێک سوریایەکی نەناوەندیبێ.

لە دواین لێدوانی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و فەرماندارانی لەشکری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەمان پەیامیان دا بەگوێی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و گووتیان دەرفەتێکی مێژوویە بۆ بونیادنانی سوریایەکی دیموکراتی بە هەموو پێکهاتەکانی، بەبێ دەستێوەردانی دەرەوە.

 لەناو هەموو ئەو دەستێورەدانانەی هەیە، بەتایبەتیش پیلانەکانی دەوڵەتی تورکیا، بۆیە ئەوسەری تونێلەکە دیار نییە، سەرئەنجام سوریا بەرەوکوێ ملدەنێ نازانرێ.

لەهەر حاڵێکدا باشترین بژارە بۆ سوریای دوای بەشار، سوریایەکی دیموکرات و فیدراڵە، ئەمەش بە گونجاوترین چارەسەرە دادەنرێت.

 

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

تێر ئاگای لە برسی نیە

بابەتی دواتر

گەمژەخانەی کەناڵ کوردستان ٢٤

editor

بابەتی دواتر
گەمژەخانەی کەناڵ کوردستان ٢٤

گەمژەخانەی کەناڵ کوردستان ٢٤

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?