ئازا پرێس
لەگەڵ کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد نهێنی زیاتر ئاشکرا دەبن سەیری ئەو
دانپیانانە ڕاستگۆیانە بکە لەلایەن یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی بەشار ئەسەدی هەڵهاتو بوثینة شعبان!!!
بوثينة شەعبان، یەکێک بوە لە ڕاوێژکارە تایبەتییەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، دانی بەوەداناوە کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا پێی ڕاگەیاندووە کە پەشیمانە لە کردنەوەی کەمپەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە لازقیە و دوروبەری هەروەها ڕایگەیاندووە، کە پاش فشار و هەڕەشە توندەکانی قاسم سولەیمانی بەوە ڕازی بووە .بوثینە شەعبان ڕایگەیاند، پاش دوو مانگ لە داگیرکردنی عێراق، قاسم سولەیمانی هاتۆتە دیمەشق و داوای لە سەرۆک بەشار ئەسەد کردووە کەڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی کەمپەکانی قاعیدە لە لازقیە ڕەتکردەوە.
بوثینە شەعبان گوتویەتی کە سەرۆک ئەسەد بە سولەیمانی گوتووە: چۆن چەکدارە توندڕەوەکانی سوننە دەهێنیت بۆ ئەوەی لەگەڵتانا کاربکەن لە کاتێکدا ئێوە شیعەن؟ سولەیمانی لە وەڵامدا گوتویەتی: ئێمە کەمپی ئەلقاعیدەمان لە ئێرانیش هەیە، وە بەشێک لە کوڕ کەسەکانی ئوسامە بن لادنیشمان لایە، هەروەها پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ کۆکردنەوەی هەموو چەکدارە سوننەکان لە سوریا بۆ ئەوەی بچنە ناو شەڕێکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا لە عێراقدا، بۆ ئەوەی ئەو هێزە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا بەردەوام بجەنگن و سەرقاڵی کێشەبن بۆ ئەمریکییەکان !بۆئەوەی نەیانپەرژێت کە بەرەو سنوری ئێران پێشڕەوی بکەن.
دوای مانگێکی تەواو لە دانوستان و داواکاری سولەیمانی و وەسوەسە لە ئێرانەوە بۆ سوریا، سەرۆک بەشار ئەسەد بەو مەرجە ڕازی بوو کە سوریا یەک لیرە خەرج نەکات، قاسم سولەیمانی ڕازی بوو و ڕایگەیاند کە پارەدارکردنی قاعیدە لەسەر ئێمەیە.. .لە لایەن عێراقەوە ئامادە دەکرێت…
سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوریا کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ سولەیمانی لەسەر ئەم بابەتە بکات.
بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سوریا چەند پرسیارێکی لە (سلێمانی) لە بەردەم سەرۆک (ئەسەد)دا کرد، لەوانە: باشە ئەمانە تیرۆریستن، ئەگەر هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی سوریا بکەن، کێ دەستگیریان دەکات؟
(قاسم سولەیمانی) وتی، “من کۆنتڕۆڵی ڕیتمەکەیان دەکەم، ئەوانیش هەڕەشە لە ئاسایشی سوریا ناکەن و ئۆپەراسیۆنەکانیان تەنها لە عێراق دەبێت”.
(بوثینە شەعبان) ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسی هەواڵگری سوریا، بە ئامادەبوونی خۆی و بە ئامادەبوونی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، بە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و حەسەن نەسروڵڵای گوتووە، بەو پێیەی ئێوە دەڵێن قاعیدە کەمپەکانی لە ئێران هەیە، بۆچی لەوێوە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەست پێناکەن دژی ئەمریکییەکان لە عێراق؟
(قاسم سولەیمانی) وتی ژمارەیان کەمە و تەنها سەرکردەمان هەیە، بەڵام چەکدارانی ئەلقاعیدە لە چەند وڵاتێکداهەن، و گەشتکردنیان لە وڵاتەکانیانەوە بۆ ئێران قورسە، بەڵام بۆ سوریا زۆرئاسانە، هەروەها دەتوانن لە تورکیاوە بچنە نێو لوبنانەوە، و پڕۆژەکەشمان بریتییە لە کۆکردنەوەی زۆرترین ژمارەی چەکدارانی قاعیدە، و دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان، بۆمان دەرکەوت کە سوریا پەناگەیەکی ئارامە و داوا لە (دۆستەکانمان) دەکەین کە حوکمڕانی عێراق دەکەن ئاسانکاری بۆ چوونە ژوورەوەی ئەو کەسانە بکەن بە بیانووی جیهاد
(ئەبو مەهدی موهەندیس) وتی، “من لە ناوخۆی عێراق ئاگاداری ئەم بابەتە دەبم”.
ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی سوریا بە سیاسەتمەدارە شیعەکانی ڕاگەیاند کە پێشتر لە سوریا نیشتەجێ بوون، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمار پێی گوتووە، وڵاتەکەمان بەهۆی چەکدارانی ئەلقاعیدە لەناو دەچێت کە لەلایەن قاسم سولەیمانی لە ئێرانەوە گواستراونەتەوە بۆ لازقیە، چونکە ئەمە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەو ڕێکخراوەیە کە داعشی لێکەوتەوە…