شامیل کامیل
لــــــــــــەم جیهانەدا،دەسەڵاتێک شک نابەیت،وەک حکومەتی هەرێم،هەوڵی جدی بدات بۆ شکاندنی کـــەرامەت و ئیرادەی
تاک بەتاکی هاوڵاتیانی،وە هەموو هونەرێک بــــــەکاردێنێ بۆ ڕیسواکردنی زیاتر وزیاتری خەڵک و فەرمانبەران،بەشێوەیەک
ئەو خەڵکەی وا زەلیل و ژێردەستە ودەستەمۆکردووە،ناوێرێ
داوای سەرەتاییترین مافی خۆی بدات و بــــەرگری لە بژێوی ژیانی خۆی و پارووی ژن و منداڵەکانی بکات.لـــــــەولاشەوە دەیان و سەدان،گـــــــــــــەوادی سیاسی و دوکانی سیاسی و کچەمۆدل و مەلای دەربار و ئۆپۆزسێۆنی دەجال بەخێودەکا.
ئەمە جگە لەبندیوار و مفتەخۆر و کەشیشی جۆراوجۆر.
ئاخر لە کوێی دونیادا بووە یان هەیە،تۆ سێ مانگ مووچـەی فەرمانبەران و هەموو خاوەن مافەکان نەدەیت و هـــەر ڕۆژ و هەفتەیەکیش بەدرۆ و گاڵتەجاڕی و خۆدزینەوە،خـــــــەڵک فریو بدەیت…بە شێوەیەکی دیکتاتۆری و ملهوڕیش پاساو بۆ گشت دز و فزییەکانی خۆت بهێنیتەوە.تەنانەت ئامــــادەنیت ئەوەی گوایە داهاتی ناوخۆیە،بخەیتە سەر ئـــــــەوەی بەغدا و هەر هیچ نەبێ مووچەیەکیان بدەیتێ.کــە مرۆڤی وا هەیە لە مووچە دزراوە زیاتر،هیچ داهات و سەرچــاوەی بژێویەکی نییە.نەبوویش کاریگەری نەک کردۆتە سەر ژیــــانی ڕۆژانەی بەڵکو دەروون و پسکۆلۆژیشی تێکداوە.ئــــــــاخر من ڕۆژانە دەبینم و دەڕوانم ،خواخوامە یەک کەسێ کـــــــــە گیرۆدەی دەستی ئەم مافیایانەیە،بزەیەک بێتە سەر لێوی…!!!!
لەولاشەوە،کەناڵ و منداڵی دەسەڵات،ژیــــــانی شاهـــــــــانە و ڕابوردنی ڕۆژانە و خەرجی زەبەلاح تەی دەکـــــەن و جلی جوان و شازی نان و گەرمترین گا…ن هەیە…تەنـــــــانەت لە حیزترین دیکتاتۆرییەکانی سەرزەمین شتی وانەبووە.ئەوەی ئەمانە و کوڕی ئەمانە بۆخۆیان داڕنیوە و دابڕیەوە، نـــــــەک سەدام و کوڕەکانی،نە قەزافی و نە شاهەنشا،خــــــــەویشیان پێوە نەدیوە.زۆریش بێ شەرمانە دێنە ســـــــــــــەر شاشەی تەلەفزێونەکان و پێدەکەنن.ئەو پێکەنینەش دیســانەوە، چەک و ئامرازێکی دیکتاتۆریانەیە، وەک بەختیار عـــــەلی بەجوانی باسی کردووە.ئیدی بەو هەموو شێوازانە وا دەکەن خــــەڵک ئاسانە لای لە برسا بمرێت، بەڵام بەردێک لـە دیواری دیکتاتۆر نەگرێت.
کاتێکیش مووچەیەک دێت،گەوادی سیاسی دەکــەوێتە کار و گشتی دەیکاتە هەوڵ و دەستکەوتی خۆی،ئەمەش دیسانەوە
،وێنەکێشانی دیکتاتۆری جەماعی و دابــــــــەشکردنی هیوای درۆینە بەسەر خەڵکدا.یان خوێڕییەکی وەک وتــەبێژی ئیمڕۆ دێنن،بەناوی کێشەی تەکنیک و کۆمپیوتەر و قسەی قۆڕ زیاتر و زیاتر یاری بە هەست و دەروون و کەرامەتی خەڵک دەکات.
ئەم هەڵسوکەوتی کەرامـــــــــەت شکاندن و بێ ئیرادەکردنی خەڵکە،بۆخۆی شەڕێکی تایبەت و ئەنفالێکی سپی یـــە،دژ بە کوردی باشوور پەیڕەو دەکرێت،کە ئامانج لێی نـــــــەک تەنیا برسی کردن و بێ ئیرادەکردنی خەڵکە،بەڵکو بۆ ئــــــەوەیە لە ڕووداوە مەزنەکانی ناوچە دایبڕن و دیکتاتۆری بنەماڵەیی و حیزبی خۆیان بەم شێوە ڕەهایە بەردەوام بێت.
#داواکارییەک
هەرکەسێ لەماڵەوە مووچەخۆرێکی هەیە،با هـــانی بدات بۆ بایکۆت و یاخیبوون.یان لەهەر کوێ برایانی مووچــــەخۆری هەرێمتان بینی ،هانیان بدەن بۆ بایکــــــــــــۆت ویاخیبوونی سەرتاسەری.ناکرێت کەس لــــەم زوڵم و دیکتاتۆرییە بێدەنگ بێت و قبوڵی بکات.