چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە
بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
ماڵەوە هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی، دەستپێشخەریەکی ١٠ خاڵی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی، دەستپێشخەریەکی ١٠ خاڵی راگەیاند

كانونی یه‌كه‌م 16, 2024
A A
Share on FacebookShare on TwitterTelegram

ئازا پرێس

💢ئەمڕۆ ١٦-١٢-٢٠٢٤ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیانەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەپێناو بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و بونیادنانەوەی سوریا نوێ لەسەربنەمای دیموکراتی، بێ ئەوەی هیچ هێزو لایەنێک پشگوێ بخرێ،

💢هەمانکات لەپێناو وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێگری لە تێکدانی دیمۆگرافی و رۆڵی ژنان لە قۆناغی داهاتوو، دەستپێشخەریەکی دە خاڵی راگەیاند،

💢دەقی دەستپێشخەریەکە؛

دەستپێشخەری دیالۆگی سوری بۆ بونیادنانی سوریای نوێ

1.  پارێزراوهێشتنەوەی یەکێتی و سەروەری خاکی سوریا و پاراستنی لەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دەیکەن.

2.  ڕاوەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەهەموو خاکی سوریا، لەپێناو دەستپێکردنی دیالۆگێکی نیشتمانی و بونیادنەر.

3.  نواندنی هەڵوێستی لێبوردەیی و دوورکەوتنەوە لە گووتاری رقلێبوونەوە و تەخوینکردن لەنێوان سورییەکاندا. سوریا وڵاتێكی دەوڵەمەندە بە پێکهاتە و تائیفەکانی و پێویستە ئەو دەوڵەمەندی و هەمەڕەنگییە لەسەر بنەمایەکی دیموکراتی دادپەروەرانە بپارێزرێت.

4.  کۆبوونەوەیەکی ئاوارتە لە دیمەشق رێکبخرێت، کە هەموو هێزە سوریاییەکان تێیدا بەشدار بن، بۆئەوەی بۆچوونەکان سەبارەت بە قۆناخی ڕاگوزاری یەکبخرێت.

5.  بەشداری کاریگەری ژنان لە پرۆسەی سیاسی مسۆگەربکرێت.

6.  جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە دەبێت سامان و داهاتە ئابوورییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان هەموو هەرێمەکانی سوریا دابەشبکرێت، لەبەرئەوەی موڵکی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی سوریایە.

7.  مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی دانیشتوانە ڕەسەنەکان و بەزۆر کۆچپێکراوەکان بۆ هەرێمەکانی خۆیان، میراتی کولتوورییان بپارێزرێت و کۆتایی بە سیاسەتی گۆڕانی دیموگرافی بهێنرێت.

8.  هاوکات لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی لە سوریا ڕوویاندا، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە قەڵاچۆکردنی تیرۆر دەکەینەوە، بۆئەوەی گەرەنتی نەگەڕانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش مسۆگەر ببێت، ئەمەش بە هاوکاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکرێت.

9.  کۆتاییهێنان بە دۆخی داگیرکاریی، لەیەک نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لەنێوان پێکهاتە و تائیفەکانی، تاوەکو گەرەنتی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش بکات، هەروەها ڕاوەستاندنی دەستتێوەردانە دەرەکییەکان لە کاروباری سوریا.

10.  پێشوازی لە رۆڵی بونیادنەرانەی دەوڵەتانی عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و هەموو هێزە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکانی سەر کاروباری سوریا دەکەین. هانیان دەدەین تاوەکو ڕۆڵی ئەرێنی و کاریگەرانەی خۆیان ببینن؛ لەمیانەی پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پشتیوانی گەلی سوریا ببینن، یەکخستنی بۆچوونەکانی پێکهاتە و تائیفەکان، کە گەرەنتی بە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش دەکات، راوەستاندنی دەستێوەردانە دەرەکییەکان لەکاروباری سوریا.

هاوبەشکردنتویتەرهاوبەشکردن
بابەتی پێشوو

عێراق بیست ساڵ لە پێش سوریایە!

بابەتی دواتر

مەسعود بارزانی نامەی بۆ ئیسرائیل ناردووە

editor

بابەتی دواتر
مەسعود بارزانی نامەی بۆ ئیسرائیل ناردووە

مەسعود بارزانی نامەی بۆ ئیسرائیل ناردووە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

  • ئاڕاستەکردن
  • سەرنجەکان
  • دوایین
ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

ئیسرائیل چی لەکورد دەوێت؟؟

كانونی دووه‌م 10, 2025
ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئایا عەلی قەرەداغی تەنیا مامۆستایەکی ئایینیە یاخود ڕابەری گروپە جیهادییەکان؟

ئازار 14, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

ئاب 12, 2024
هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

هاشتاگ (#) بۆ گرنگە؟

كانونی دووه‌م 9, 2025
دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

0
با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

با چیتر بە سیاسەتی نا نەتەوەیی و نا نیشتمانی بارزانییەکان ڕازینەبین

0
راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

راکردنی چەکدارانی پارتی لەشەنگال و کۆمەڵکوژی سەر ئێزیدیان

0
کەرکوک چۆن دەفرۆشن

کەرکوک چۆن دەفرۆشن

0

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

کۆمەڵە، رێکخستنێکی گەنج چارەنووسی کەوتە دەست پیرەکان

حوزه‌یران 10, 2025
پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

پارتی پاشکەوتەی گرەوێکی تورکی دۆڕاوە

حوزه‌یران 8, 2025

دوایین هەواڵ

ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەرێمی گارێ بە سەختی تۆپباران کرد

حوزه‌یران 11, 2025
ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

ڕێکخراوە خێرخوازیە حزبیەکان و کاریان لە سپیکردنەوەی پارە

حوزه‌یران 10, 2025
ئازا پرێس سەکۆی ڕاستییەکان و ڕەخنەی ڕادیکاڵە

© 2024 aza-press.com

  • دەربارە

بژرینه‌ له‌گەڵمان

بێ ئەنجام
هەموو ئەنجامەکان ببینە
  • سەرەتا
  • هەواڵ
  • راپۆرت و چاوپێکەوتن
  • بیروڕا
  • ژن
  • دۆسییە
  • زیاتر
    • ئابووری
    • رۆشنبیری و هونەر
    • ڤیدیۆ
    • کۆی بابەتەکان

© 2024 aza-press.com

Are you sure want to unlock this post?
Unlock left : 0
Are you sure want to cancel subscription?