ئازا پرێس
💢دوێنێ پێگەی «مکان»ی ئیسرائیلی https://www.makan.org.il/content/news/makan-news/p-11371/836472/ هەواڵێکی بڵاوکردوە سەبارەت ناردنی پەیامێک لەلایەن سەرۆکێکی باڵای کورد لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پشتیوانی کوردانی سوریا نەکەن.
⛔️ئازا پرێس ناوی سەرۆکە کوردەکە ئاشکرا دەکات…
💢بەپێی پێگە عیبریەکە بەرپرسە باڵاکەی هەرێم هۆشیداری داوە لە پشتیوانی ئاشکرای تەلئەبیب لە کوردانی سوریاو ڕایگەیاندووە لە کۆتاییدا ئەو پشتیوانیە دەچێتە خزمەت لایەنە توندڕەوەکان و ئێرانی نەیارتان، پێگەی کوردیش لەناوچەکە لاوازدەکەن.
💢داواشی کردووە پشتیوانیەکانیان میانڕەوانەتر بێت و لایەنەکانی پەکەکە لە رۆژئاوا دووربخرێنەوە.
💢پێگەکە ناوی سەرکردە کوردەکەی هەرێمی کوردستانی نەهێناوە بە ئاشکرا.
⛔️لەبەدواداچوونی ئازا پرێس دەرکەوتووە ئەو سەرۆکە کوردە باڵایە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتیە.
💢مەسعود بارزانی تاکە سەرۆکە لە هەرێمی کوردستان پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیسرائیل هەیە.
💢تاکە سەرۆکە سەردانی ئیسرائیلی کردبێ و لەوێ خولی هەواڵگری بینیبێ.
💢لەکاتی ریفراندۆمە شکستخواردووەکەش تاکە شوێنێک پشتیوانی کرد ئیسرائیل بوو.
💢لەلایەکیتر، مەسعود بارزانی برایەکی و بەرپرسیاری ئەنەکەسەی ناردووە بۆ دیمەشق، دیسان چەکدارانی رۆژی ناردوە بۆ بەشداریکردنیان لە سوپای میللی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەچێ.
💢مەسعود بارزانی هەموو توانای خستۆتەکار بۆ ئەوەی هەرێمی خۆسەری رۆژئاوا بەدەردی عەفرین بچێ و نەمێنێ، چونکە وەک ئەوبیردەکاتەوە، رۆژئاوا راکابەرایەتی دەسەڵاتەکانی دەکات و سۆزی گەلی کورد و مرۆڤایەتی بۆلای خۆی راکێشاوە.
💢بەپشت بەستن بەهەوڵەکانی رابردووی مەسعود بارزانی، ساڵی ١٩٩٨ کاتێک سەرۆکی پەکەکە پەنای بردە بەر ئیتالیە، مەسعود بارزانی لە رێگەی قادر جەباری وەزیری دادی حکومەتەکەی، نامەیەکی بۆ کاربەدەستانی ئیتالیا نووسیبوو بۆ ئەوەی بە تاوانی تیرۆر دادگای بکەن.
💢ئازا پرێس پاش لێکۆڵینەوە لەچەند سەرچاوەیەک بۆی دەرکەوت ئەم پەیامەش خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ناردویەتی بۆ ئیسرائیل.